زەمالەی خوێندن لە وڵاتی هۆڵەندا

In خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر, هۆلەندا

ئەگەر تۆ خاوەنی نمرەی بەرزیت و خوازیاری گەشەپێدانی خودیت ،دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەین لە زانکۆی (HAN)بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022).ئەم سکۆلەرشیپە کراوەیە بۆ هەموو خوێندکارانی بیانی کە خوازیاری خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرن لە زانکۆی(HAN).

ئەم زانکۆیە یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی بواری (APPLIED SCIENCE)لە هۆلەندا و خاوەنی  پلەبەندی 20 لە وڵاتدا. ئامانجی گەشەپێدانی خوێندکارو ئامادە کردنی خوێندکار بۆ داهاتویەکی باش و پرۆفیشنالی لە زانستی کردەیدا.

زانکۆی(HAN) خوێندنێکی باش و داهێنەرانە پێشکەش بە خوێندکار دەکات و هەل دەداتە خوێندکاران بۆ گەشەکردن .کە وادەکات خوێندکار باوەری تەواوی بە خۆی هەبێت .

 

دەربارەی سکۆلەرشیپ

کۆتا وادەی پێشکەشکردن:1/10/2021

ناوی زانکۆ:HAN UNIVERSITY OF APPLIED SCIENCES

بەش:دیاری نەکراو

ئاستی خوێندن:بەکالۆریۆس و ماستەر

بڕی ئەو پارەیەی دەدرێت بە خوێندکار:تێچوی خوێندن

ژمارەی کورسی:نەزانراو

شێوازی وەرگرتن:ئۆنلاین

نەتەوە:نێودەوڵەتی

شوێنی خوێندن:هۆڵەندا

داواکاری

ئاستی خوێندن:پێشکەشکار دەتوانێت لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس یان ماستەر بخوێنێت لە زانکۆی

پێشکەشکار دەبێت ناوی تۆمار کرابێت وەکو خوێندکاری زانکۆ ،هەروەهاس دەبێت خوێندکار وەربگیرێت لە خوێندنی زمنای ئینگلیزی لە زانکۆی(HAN)

دۆکۆمێنتی داواکراو

نامەی هاندان

کورتە ڤیدیۆیەکی خۆی کە هۆکاری خوێندنی لە زانکۆی(HAN) چیە

پێویستە پێشکەشکار 12 ساڵی خوێندنیان تەواو کردبێت و نمرەی باشیان بەدەست هێنابێت ئەو کاتە دەتوانن وەربگیرێن لە زانکۆی(HAN)

سیڤی

داواکاری زمان

پێویستە پێشکەشکاربەلایەنی کەمەوە نمرەی تاقیکردنەوەی ئینگلیزی هەبێت وەکو تاقی کردنەوەکانی

  • TOEFL IBT – 90
  • IELTS – 6.5
  • CAE or CPE

سووود

سکۆلەرشیپی (HAN)خوێندکارانی هەلبژێراو خەڵات دەکات بە بڕی (2500-5000 یورو) (7500-12500 یورو)بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر .

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu