زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

In ئەلمانیا, خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا

-کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟

ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن کە ئاستیان بەرزە و بروانامەی ئاستی ماستەریان هەیە .

-سکۆلەرشیپ چی لەئەستۆ دەگرێت ؟

پرۆگرامەکە سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ پرۆژەی دکتۆرا لە دامەزراوە بەوەرپێکراوەکانی خوێندنی باڵا لە ئەڵمانیا بەم شێوازانە:

-پرۆگرامی تاکەکەسی کەلەلایەن مامۆستای زانکۆوە سەرپەرشتی بکرێت (سەرپەرشتیاری دکتۆرا)

یان

-بەشداری کردن لە خوێندنی پرۆگرامی دکتۆرا .

-سکۆلەرشیپەکە لێکۆڵینەوە لە دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئەستۆدەگرێت (نابێت خوێندکار لە وڵاتی خۆی بێت)ئەگەر ئەوە گرنگ بێت بۆ تەواوکردنی دکتۆراکەی بە سەرکەوتووی ، یەکێکی تر لە مەرجەکان ئەوەیە کە سەردانەکان دەبێت دیریکراو بێت نابێت لە چارەکێکی ماوەی خوێندنەکە زیاتر بێت ،خوێندکار دەبێت وردەکاری پلانی سەردانەکەی و خشتەی کاتەکەی لە کاتی داواکاری وەرگرتنی سکۆلەرشیپەکەدا پێشکەش بکات .

ماوەی سکۆلەرشیپەکە:

-سکۆلەرشیپەکە دیاریکراوە بۆ ماوەی 4ساڵ بەلایەنی زۆرەوە و ماوەی سکۆلەرشیپیەکە دیاریدەکرێت لەلایەن کۆپیتەی وەرگرتن وە دەکەوێتە سەر پرۆژە و خشتەی پلان.

-سکۆلەرشیپەکە پێشەکی دابین دەکرێت بۆ ماوەی یەک ساڵ ،بۆ ساڵەکانی دواتر دەکەوێتە سەربریاری کۆمیتە و ئاستی سەرکەوتووی خوێندکار لە ماوەی پێشتردا.

بری سکۆلەرشیپ:

-سکۆلەرشیپ مانگانە بری 1200یۆرۆ دابین دەکار بۆخوێندکار.

– سکۆلەرشیپ بیمەی تەندروستی و رووداو لەئەستۆدەگرێت.

-تێچووی گەشتکردن:

– سکۆلەرشیپ بری 460 یۆرۆ دابیندەکات بۆ تێچووی ساڵانەی لێکۆڵینەوە (230یۆرۆ بۆ ساڵی چوارەم )

+لەهەندێ بارودۆخدا سکۆلەرشیپەکە لەوانەیە ئەمانەی خوارەوەش لەئەستۆ بگرێت:

1-مووچەی مانگانە

2-مووچەی مانگانە بۆ ئەندامانی خێزانی خوێندکار

3-تێچووی کۆرسی زمان بە ئۆنلاین دوای وەرگرتنی نامەی سکۆلەرشیپ

4-ئەگەر پێویست بوو کۆرسی زمان بۆ ماوەی 2،4یان 6 مانگ پێش رۆشتنی خوێندکار بۆ ئەڵمانیا.

5-کۆرسی زمانی ئەڵمانی لەماوەی سکۆلەرشیپەکەدا (لەسەر ئارەزووی خوێندکار خۆی).

داواکاریەکان :

1- لێهاتوویی:

-ئاستی ئەکادیمی (کۆنمرە).

-پێشکەوتنی ئەکادیمی.

-زانینی زمان.

– هەبوونی بڵاوکراوە و وانە و نامەی کۆنگرە (ئەگەر هەبێت).

2-کوالێتی پرۆژەی لێکۆڵینەوەکە:

-کوالێتی پرۆپۆزاڵی لێکۆڵینەوە و ئامادەکاریەکەی لەرووی ( ئۆرجیناڵی ،ناوەرۆکەکەی ،بەیەکەوەبەستراوی پرۆژەکە ،هەڵبژاردنی دامەزراوەکە )

-خەمڵاندنی پلانی و خشتەی خوێندن

-یەکگرتووی پرۆژەکە لەماوەی پرۆژەکەدا.

3-توانای داواکار:

-بایەخی پرۆژەکە و مانەوەی لە ئەڵمانیا بۆ زانیاری ئەکادیمی زیاتر و گەشەسەندنی کەسی و ئەکایمی زیاتر.

-هۆکاری ئەکادیمی و کەسی بۆ سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا ،توانای زمانی ئەڵمانی (ئەگەر جیاواز بوو لەزمانی کارکردنی).

-زانیاری گشتی و بەهرەی خوێندکار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ساڵانە سکۆلەرشیپی (Hans-Peter Wild Talent)دەدرێت بە خوێندکاران کە لە وەرزی زستاندا دەست پێدەکات بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان لە ئەڵمانیا

Read More...

زەمالەی خوێندن لە مالیزیا

زانکۆی (Malaya) ئارەزوو دەکات خوێندکاران بانگێشت بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بۆ ئاستەکانی (ماستەر و دکتۆرا ) ئەم دەرفەتە کراوەیە

Read More...

Mobile Sliding Menu