رێبه‌ری لیستی ناوی زانكۆ باوەرپێکراوەکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات 

لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لە دەرەوەی وڵات:

  1. لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی دەرەوەی وڵات لەسەر بنەمای رانكی نێودەوڵەتی دەستنیشانكراون و بۆ ئەمەش پشت بە پێوەری جیهانی (شانگها)ی و ریزبەندی (وێبۆمێترێكس) بەستراوە.
  2. لیستەکە بۆ خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵایە واتە (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
  3. زانكۆكانی دەرەوە دابەش دەكرێن بەسەر دوو لیست:
    1. لیستی (A) كە رانكی (1-1000) و پشت بە پێوەری جیهانی شانگهای بەستراوە.
    2. لیستی (B) كە رانكی (1-2000) و پشت بە ریزبەندی وێبۆمێترێكس بەستراوە.
  4. زمانی خوێندن دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بێت یاخود بە زمانی فەرمی وڵاتی خوێندن.
  5. پێویستە خوێندن لە ناو كەمپەسی سەرەكی زانكۆدا بێت.
  6. ئۆفەری زانكۆكانی دەرەوە (قبوڵ) پێویستە بەر لە دەستپێكردنی خوێندن لەلایەن فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان / بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكانەوە پەسەند كرابێت ، واتە مۆر و ئیمزا كرابێت و پێویستە خوێندكار / قوتابی لە سیستمی ئۆنڵاینی وەزارەت تایبەت بە نێردراوان فایل بكاتەوەو خۆی تۆمار بكات.
  7. لیستی نوێی زانكۆكان لە بەرواری (٢٠٢٢/١/١٥) ەوە كاری پێدەكرێت .

  بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان تکایە کلیک بکە

تێبینی/

پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە ڕۆیشتن سەردانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرێتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.

Mobile Sliding Menu