زەمالەی خوێندن لەچین

In چین, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

 خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی ( CQUPT President )بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لەچین ،ئەم سکۆلەرشیپە بۆ خوێندکارانی زمانی چینی و خوێندکارانی بەکالۆریۆس وماجستێر بۆ ماوەی یەک ساڵ.

ئەوخوێندکارانەی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە بۆ سەلماندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لەئاستێکی بەرزدا کە داواکراوە لەلایەن زانکۆوە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/٤/٢٠٢٠

-سکۆلەرشیپ پشتگیری خوێندکارانی زمانی چینی و خوێندکارانی بەکالۆریۆس وماجستێر دەکات.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ خوێندنی هەربوارێک کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت ئەوخوێندکارانەی کە چینی نین.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراون.

-خوێندن لەوڵاتی چینە.

-خوێندکارانی وڵاتانی هەموو وڵاتان بێجگە لەوڵاتی چین دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت خوێندنی ئامادەیی تەواوکردبێت و تەمەنی لەخوار ٤٥ ساڵ بێت کاتێک داواکاری پێشکەش دەکات بۆ خوێندنی زمانی چینی.

-خوێندکار دەبێت خوێندنی ئامادەیی تەواوکردبێت و تەمەنی لەخوار ٢٥ ساڵ بێت کاتێک داواکاری پێشکەش دەکات بۆ پرۆگرامی بەکالۆریۆس.

-خویندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت و تەمەنی لەخوار ٣٥ ساڵ بێت کاتیک داواکاری پێشکەشی خوێندنی ماجستێر دەکات.

-خویندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی ماجستێر بێت و تەمەنی لەخوار ٤٠ ساڵ بێت کاتیک داواکاری پێشکەشی خوێندنی دکتۆرا دەکات.

-خوێندکارەکان نابێت هیچ سکۆلەرشیپێکی تریان وەرگرتبێت.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

خوێندکارەکان کەزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا لێیان داواکراوە کە بەهرەی خۆیان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن لەئاستێکی بەرزدا.

-وێنە بە سایزی پاسپۆرت.

-فۆرمی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی حکومەت (کەبە ئینگلیزی و چینی نوسرابێت).

-بروانامەی دیبلۆمی باڵای هەبێت کە بروانامەیەکی رەسمی بێت وکەلەلایەن خوێندنگاکەیەوە درابێت پێی وە مۆرکراوبێت.

-بروانامەی ئەکادیمی کەبەچینی و ئینگلیزی بێت ئەگەر بەزمانێکی غەیری زمانی چینی یان ئینگلیزی بیت ئەوا دەبێت وەریبگێرێتە سەرزمانی چینی یان ئینگلیزی.

-خویندکار دەبیت پرۆپۆزاڵی لێکۆڵینەوەکەی ئامادە بکات کەبەلایەنی کەمەوە ٨٠٠ وشەبێت.

-دوو نامەی پشتگیری کەلەلایەن دوو پرۆفیسۆرەوە ئیمزا کرابێت یاخود یاریدەدەری پرۆفیسۆر.

-کۆپی پاسپۆرت.

-کۆپی تاقیکردنەوەی فیزیکی کەبە زمانی ئینگلیزی بێت.

-بڵاوکراوەکانی خوێندکار یان کۆپیەکی بڵاوکراوە لە بروانامەی (HSK)

سوود

١-بۆ خوێندکارانی زمانی چینی یان بەکالۆریۆس یان ماجستێر:

-کۆرسی یەکەم :بۆ ئاستی ماجستێر بری ١٤٠٠$ وە بۆ زمانی چینی وبەکالۆریۆس بری ٨٥٢$

-کۆرسی دووەم : بۆ ئاستی ماجستێر بری ١٢٠٠$ وە بۆ زمانی چینی وبەکالۆریۆس بری ٥٦٠$

٢- بۆ خوێندکارانی دکتۆرا داشکاندن لەکرێی خوێندندا دەکرێت وە بەشەناوخۆیی (ژووری دوکەسی) بەخۆرایی وە مووچەی ژیان بەبری ٤٩٧$

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu