زەمالەی خوێندن لە چین

In چین, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

وێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ زانکۆی(Shaanxi Normal) بۆ پرۆگرامی خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وە دەدرێت بە خوێندکارانی دەرەوەی چین.

زانکۆی(Shaanxi Normal) لەساڵی ١٩٤٤ دامەزراوە وە بەرێوەدەبرێت لەلایەن باشترین مامۆستاکانەوە وە راستەخۆ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە سەرپەرشتی دەکرێت ،وە ٢١ کۆلێژو بەشی هەیە وە دوو کۆرسی سەرەکی فێرکردن وە ٦٥ بواری ئاستی بەکالۆریۆس وە ١٥٩ بابەتی ئاستی ماجستێر وە ٦٩ تایبەتمەندیەتی بۆ دکتۆرا وە ١٨ ئاستی پۆست دکتۆرا.

زانکۆی(Shaanxi Normal) سودێکی بەرچاوی هەیە لە بوارەکانی زمان وئەدەبی چینی وە خوێندنی مێژوو کلتور وە بەرێوەبردنی بازرگانی و بانکی نێودەوڵەتی وە فیسۆلۆجی.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٣/٢٠٢٠

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە چینی نین.

-لە زانکۆ ٣ پرۆگرامی ئینگلیزی ئاستی دکتۆرا هەیە (سۆفت وێروتەکنەلۆجیای کۆمپیتەر- پلاندانان ورێگاکانی وانەوتنەوە –کیمیا) بەڵام پرۆگرامەکانی تر بە زمانی چینین.

داواکاری

-خویندکار دەبێت چینی نەبێت وە تەندروستیەکی باشی هەبێت.

-ئەوخوێندکارانەی داوکاری پێشکەشی خویندنی ماجستێر دەکەن دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن وتەمەنیان خوار ٤٠ ساڵ بێت.

-ئەوخوێندکارانەی داوکاری پێشکەشی خویندنی دکتۆرا دەکەن دەبێت هەڵگری بروانامەی ماجستێر بن وتەمەنیان خوار ٤٥ ساڵ بێت.

-خوێندکارەکان پێویستە هەڵگری بروانامەی دیبلۆمی باڵا وە بروانامەی ئەکادیمی بن وە بروانامەی (HSK)

-دەبێت فۆرمی تاقیکردنەوەی فیزیکی پربکەنەوە.

-کۆپی پاسپۆرت.

-پشتگیری ئەوەی هەبێت کە هیچ چالاکیەکی تاوانکاری نیە.

-دوونامەی پشتگیری.

-پرۆپۆزەڵ وپلانی خوێندن.

Image result for shaanxi normal university

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە دەبێت شارەزایی خۆیان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن.

سوود

سکۆلەرشیپ پاڵپشتی خوێندکارانی ماجستێر دەکات بۆ ٣ساڵ وە بۆخوێندکارانی دکتۆرا ٤ساڵ.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu