زەمالەی خوێندن لە ئیستۆنیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

 ئەگەر هیوات هەیە بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە٢٠١٩دا وەبەدوای هەلی خوێندندا دەگەرێیت لە ئیستۆنیا ئەوا پێویستە پەیوەندی بکەیت بە سکۆلەرشیپی ( Dora plus)بۆ خوێندکارە بیانییەکانی ئاستی ماجستێرکەلەلایەن زانکۆی (Tallinn)پێشکەشکراوە.

سکۆلەرشیپەکە لەلایەن هاوکاری هەرێمە گەشەسەندووەکانی ئەوروپا و کۆماری ئیستۆنیا دابین دەکرێت ئەم پرۆگرامی خوێندنە دابینکراوە بۆ پشتگیری کردنی بەشداربووە سەرکەوتووەکان لەهەر نەتەوەیەک بن بۆ خوێندنی پرۆگرامی ماجستێر.

زانکۆی (Tallinn)لەساڵی ١٩١٩ دامەزراوە وەک سیمیناری مامۆستایانی ( Tallinn)بەڵام بەشێوەیەکی رەسمی لە ١٨/٣/٢٠٠٥ زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتییە وە یەکێکی لە سێیەمین دامەزراوەکانی ئیستۆنیا بۆ خوێندنی باڵا.

زانکۆی(Tallinn) باشترین کوالێتی خوێندن پێشکەش دەکات لەگەڵ چەندەها ئاست وکۆرس لەبواری فراواندا هەوەها سوود وئاسانکاری ئەکادیمی دابین دەکات وەک (ۆرکشۆپ ،بانگێشتنامەی کلتوری ،چالاکی زیاتربۆ پەرەپێدانی بەهرەی بەشداربووەکان ).

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٠/٩بۆ ساڵی یەکەم وە ٣٠/٦بۆ ساڵی دووەم.

-خوێندکارانی هەموو وڵاتان بێجگە لە ئیستۆنیا ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکارەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لەهەربوارێکدا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە بۆ خوێندن.

داواکارییەکان

-خوێندکارەکان پێویستە لە ئیستۆنیا نەبووبن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.

-خوێندکارەکان دەبێت لەزانکۆ وەربگیرێن بۆ ئاستی ماجستێر پاشان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت ئەم دۆکیومێنتانە پێشکەش بکات (سی ڤی ،کۆپی بروانامەی ئەکادیمی ،کۆپی پاسپۆرت وسەلماندنی توانای زمان پێویستە ).

-خوێندکارەکان پێویست ەهەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن.

-داواکاری زمان

خوێندکار پێویستە توانای لەزمانی ئینگلیزیدا بۆ زانکۆ بسەلمینێت لەرێی بروانامەی (IELTS)یان (TOEFL).

سوود

پرۆگرامی خوێندن بەخۆرایی دابین دەکرێت و مووچە بەبری ٣٥٠ یۆرۆ بۆ هەرمانگێک.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu