وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دەرفەتى خوێندن لە وڵاتی چین ڕاده‌گه‌ێنێ

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی چین ژماریەک كورسی خوێندنى باڵا/ ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەم شێوەی خوارەوە، بۆیه‌ داوا له‌ خوازیاران ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانیان تێدایه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

تێبینی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها پشتگیری ماستەری دوو ساڵە دەکات.

مه‌رجه‌كان:

  1. پێشکەشکار دەبێت هاولاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامه‌زراوه‌یه‌كی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/٥/٢٠١٧) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
  3. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەته‌كه‌مان کاری لەسەر ناکرێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە ٤٥ سال زیاتر نەبێت. ( لە دایکبوانی رۆژی ١/١/١٩٧٤ و بەرەو سەرەوە)
  5. دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
  6. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
  7. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  8. کاندیدی سەرکەوتوو سەرجەم خەرجیەکانی کرێی خوێندن و بژێوی ژیان و کرێی هاتوچۆوی لە لایەن حکومەتی چینی میللی بۆ دابین دەکرێت.. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە پەیوەندی بە بەرێز  تشینگ شینگ، کونسولی ئابوری و بازرگانی لە کونسولگەری گشتی کۆماری چینی میللی لە هەولێر لە رێگەی ئیمێل: [email protected]) ژمارە تەلەفۆن:(٠٧٥١٢٣٤٥٦٢٦) بکرێت.
  9. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكه‌وتی (٢٥/٦/٢٠١٩)یه‌.

یه‌كه‌م/ پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەو بەڕێزانەی کە مەرج و رێنماییەکانی ئەم سكۆله‌رشیپه‌ دەیانگرێتەوە، تکایە ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە بۆ وەزارەتەکەمان بە دەست بە دوو فایل (یەکێکی کۆپی و یەکێکی ڕەسەن) لە کاتی دیاری کراو پێشكه‌ش به‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکەن، كه‌ تەنها ڕۆژانی (٢٣ و ٢٤ و ٢٥/٦/٢٠١٩) فایله‌كان وەرده‌گیرێ.

  • پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە زانیاریەکان وەک ئەوەی کە لە فایلی هاوپێچی هاتووە.
  • بۆ ئەو بەڕێزانەی کە دامەزراون لە دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تکایە نوسراوی فەرمی لاری نەبوونمان لە فەرمانگەکەی خۆتان بۆ ڕەوانە بکەن وەک ئەوەی کە لە فایلی هاوپێچی هاتووە، گرنگە نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەت کرابێت و ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە خۆ بگرێت:
  • ناوی سیانی
  • جۆری دواین بڕوانامە
  • ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە
  • لاری نەبوون
  • بۆ ئەو بەڕێزانەی کە دانەمەزراون، تکایە کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەڕەک  لەگەڵ بەڵێننامە وەک ئەوەی لە فایلی هاوپێچی هاتووە، گرنگە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە بەلێننامەکە هەبێت:
  • ناوی سیانی
  • جۆری دواین بڕوانەمە.
  • دانیشتووی شاری (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە)
  • لە هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی حکومەت دانەمەزراوە.
  • بڕوانامەی زانکۆ کە کۆنمرە تیایدا ئاماژەی پێکراوە، وەک ئەوەی لە فایلی هاوپێچی هاتووە، ئەگەر لە بڕوانامەکە ئاماژە بۆ کۆنمرە نەدرابوو، واتا تەنها بە پلە (باش، مام ناوەند، زۆر باش، نایاب) ئاماژەی پێدرا بوو، ئەوا لەلایەن لیژنەی پەیوەندی دار کاری لەسەر ناکرێت، بۆیە دەبێت ئەم بەڵگەنامەیە لەگەڵی هاوپێچ بکرێت، کە ئەژماری کۆنمرەی بۆ کراوە.
  • کۆپی پاسپۆرت، هەروەک لە فایلی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە
  • بەڵگەنامەی ئاستی زمانی ئینگلیزی کە کاتەکەی بە سەر نەچوو بێت، وەک ئەوەی ئاماژەی پێکراوە.
  • تکایە تەواوی ئەم بەڵگەنامانەی سەرەوە  بە دوو فایل (ڕەسەن و کۆپی) بە دەست پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ و ٢٥/٦/٢٠١٩.
  • بە هیچ شێوەیەک فایلی ناتەواو پرۆسێش ناکرێت.

بۆ زانینی مه‌رج و پێداویستیه‌كانی وه‌زاره‌ت كلیك (لـــــێــــــــــــره‌) بكه‌.

دوه‌مپێداویستیه‌كانی تایبەت بە کونسوڵگه‌ری کۆماری چینی میللی

ئەو بەڕێزانەی کە مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە، بەپێی مەرج و ڕێنمایی و داواکاری هەر زانکۆیەک، تەواو ئەو داواکاری و بەڵگەنامەکانه‌ لە فایلێک بە جیا لەگەڵ فایلەکەی وەزارەت لە ڕۆژانی (٢٣ و ٢٤ و ٢٥/٦/٢٠١٩)پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu