زەمالەی خوێندن لە یابان بۆ ساڵی ٢٠٢٠

In خوێندن, زەمالە

دامەزراوەی Mastume نێودەوڵەتی  ئێستا داواکارەکان وەردەگرێ بۆ(Research Fellowship Program 2020)  وە کراوەیە بۆ ئەوداواکارانەی کە هاوڵاتی یابانی نین وە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆران

-داواکارەکان دەرفەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی (fellowship) کە کرێی لێکۆڵینەوەکەیان وشوێنی مانەوە وبیمەی تەندروستی وکرێی گواستنەوە کە (تکتی فڕۆکە بۆ هاتن و ڕۆشتن بۆ تۆکیۆ دەگرێتەوە )

دامەزراوەی نێودەوڵەتی (Mastume (MIF دامەزراوەیەکی ناحکومییە کە بەتەنیا پارەی بەخشینەکە دابین دەکات لەڕێی هاوکاری  ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی یابان

 

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری کاتژمێر ٥ ی ڕۆژی ٣١/٧/٢٠١٩ یە بەکاتی یابان

– fellowship بەردەستە بۆ دەرچووانی ئاستی دکتۆرا.

– fellowship بەردەستە بۆ بوارەکانی وەک (زانستی سروشتی ، ئەندازیاری ،پزیشکی ).

-سکۆلەرشیپ موچەی٢٠٠٩.٩٢ $بۆ مانگێک دەبەخشێت بەمەبەستی  دابینکردنی کرێی خوێندن وە پێداویستیەکانی لێکۆڵینەوە وتێچووی ژیان لەو وڵاتە.

-سکۆلەرشیپ بیمەی گەشت کردن و روداوو نەخۆشی لەخۆدەگرێت وەک:

١- بیمەی رووداوی تاکەکەسی وە سوودوەرگرتن لە چارەسەری پزیشکی

٢-بیمەی نەخۆشی وە سوود وەرگرتن لە جارەسەری پزیشکی

-دابینکردنی تکتی فڕۆکە لە نێوان نزیکترین فڕۆکەخانەی داواکارەکە وتۆکیۆ ،پێدانی پارەی تکتەکان بەشێوەی کاش نیە بەڵکو(MIF) خۆی تکت وەردەگرێت بۆ داواکارەکان.

– لەسەرەتای دەستپێکردنی خوێندن بڕی ١٠٩.٦٣$ دەدرێت  بەداواکارەکان وەک بڕێکی سەرەتای بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانیان و مانەوەیان لە یابان.

– خوێندنەکە لە یابان دەبێت وە خوێندکارانی هەموو وڵاتان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

داواکارییەکانی وەرگرتن

-داواکار پێویستە نامەی میوانداری هەبێت لەلایەن دامەزراوەیەکی یابانەوە.

-داواکار پێویستە بڕوانامەی PHDهەبێت یان هەڵگری بڕوانامەیەکی هاوشێوەیPHDبێت

-داواکار پێویستە تەمەنیان ٤٩ساڵ یان کەمتر بێت کاتێک کە دۆکیومێنتەکان پێشکەش دەکەن.

-داواکارەکان نابێت ئەزمونی مانەوەیان هەبێت لە یابان یان نیشتەجێی یابان بن ((جگە لەوانەی کە بۆ ماوەیەکی کورت ماونەتەوە بە مەبەستی گەشتوگوزار یان کۆنفرانس )).

-داواکارەکان پێویستە توانایەکی زۆر باشیان هەبێت لە زمانی ئینگلیزی یان یابانی.

-داواکارەکان پێویستە لە وڵاتەکانی خۆیان کاربکەن وە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی خوێندن.

 

دۆکیومێنتە داواکراوەکان

-فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری

-پرۆژەی لێکۆلینەوەی داواکار

-کۆپی بڵاوکراوە زۆرگرنگەکان کە داواکار بڵاوی کردۆتەوە

– CV

-نامەی پشتگیری داواکار کە لەلایەن بەڕێوبەرانی داواکارەوە نوسرابێت لە دامەزراوەیەکی وڵاتەکەی خۆی.

-کۆپی بڕوانامەی ئەکادیەکانی داواکار وەک بڕوانامەی (دبلۆم،ماجستێر،بەکالۆریۆس،PHD)

-بانگێشتنامەیەک کە ئیمزا کرابێت لەلایەن پرۆفیسۆر یان توێژەرێکی بەرپرسیار لەو دامەزراوەیە لەگەڵ ناونیشانی ئەو کەسەی دامەزراوەکە بانگێشتنامەکەی نوسیوە.

-هەموو دۆکیومێنتەکان پێویستە بە قەبارەی لاپەرەی (A4) بێت وە هەموویان بەیەکەوە پێشکەش بکات لە یەک پاکێجدا و لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بینێرێت.

-هەموو دۆکیومێنتەکان پێویستە تایپ کرابن ئەگەر بەشێوەی دەستنوس نوسرابێت پەسەند ناکرێت مەگەر شتێک پێویست بێت ئەوا لەلایەن  (MIF) ەوە لەبەرچاودەگیرێت

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر:

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu