زەمالەی خوێندنی فاشیۆن لە فەرەنسا

In خوێندن, زەمالە

ئەکادیمیای نێودەوڵەتی فاشیۆن بانگێشتی داواکارەکان دەکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی فوول ئەم سکۆلەرشیپە بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر,IFA Parisتۆمارکراوە لە ئەکادیمیای پاریس لەژێر چاودیری وەزارەتی گەنجان وخوێندن و لێکۆڵینەوە وەک پەیمانگایەکی تایبەتی خوێندنی بەکالۆریۆس وماجستتێر,ئەکادیمیای نێودەوڵەتی فاشیۆن کاری سەرەکی تەنیا بۆ ڕاهێنانی خوێندکارەکان نیە هەروەها ئەیانکات بە کەسێکی پڕۆفیشناڵ بۆ بەشداری کردن لە پیشەسازی فاشیۆن و دیزایندا.

-بۆ ئەوخوێندکارانەی کە داواکاری پێشکەش بە IFA Paris  ئەکەن وزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەیIELTSبکەن وە نمرەی٥.٥    بەدەست بهێنن بۆ ئاستی بەکالۆریۆس وە نمرەی  ٥.٦ بۆ ئاستی ماجستێر لە شەنگەهای وە ئەو خوێندکارانەی کە نمرەکانیان لەخوار ئەو نمرانەوەیە پێویستە بەشداری کۆرسی زمان بکەن.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

– کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/٣/٢٠١٩ یە

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر

-بۆ ئاستی بەکالۆریۆس سکۆلەرشیپ دەدرێت لە بواری فاشیۆن دیزاین و تەکنەلۆجیا وە بۆ ئاستی ماجستێر سکۆلەرشیپ لەبواری دیزاین و فاشیۆنی هاوچەرخ دەدرێت

– Full scholarship لە٪١٠٠ کرێی  خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت

– Exellence scholarship  لە ٪٤٠کرێی خوێندن لەئەستۆ دەگرێت

– Distinction scholarship   لە٪٢٠ کرێی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-خوێندن لە وڵاتی فەرەنسا دەبێت.

داواکاریەکان بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس

-هەموو داواکارەکانی ئاستی بەکالۆریۆس پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەی بن.

– داواکار پێویستە بەلایەنی کەمەوە تەمەنی ١٨ ساڵ بێت( داواکار ئەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵ بەڵام کاتێک دەستی کرد بەخویندن لە IFA Paris پێویستە ١٨ ساڵ بێت

-ئەو داواکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیەپێویستە نمرەی ٥،٥ یان زیاتربەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەی IELTS یاخود نمرەی ٦٥یان زیاتر بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەی TOEFL یاخود ئەتوانن ئەوە بسەلمێنن کە خوێدنی پێشتریان بەزمانی ئینگلیزی بووە.

-بەهرەیەکی بەهێزی هەبێت لەبواری دیزاین وفاشیۆن و بزنس.

-داواکار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەی بێت ، نامەی پشتگیری هەبێت ، CV،رەسم ،سکانی پاسپۆرت هەموو دۆکیومێنتە پێشکەشکراوەکان پێویستە بەزمانی ئینگلیزی بێت یان لەلایەن وەرگێڕێکی شارەزای زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدرابێت

-بۆ پێشکەشکردنی  داواکاری بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە تەکنەلۆجیای فاشیۆن و دیزاین داواکار پێویستە نمونەی کارەکانی بنێرێت

-نرخی داواکاری پێشکەشکردن ١٥٠ یۆرۆیە

-شوێنی چاوپێکەوتن لە یەکێک لە کەمپەکانی IFA Paris دەبێت یان لەڕێگەی سکایپەوە دەبێت

 

داواکاریەکان بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر

– هەموو داواکارەکان بۆ ئاستی ماجستێر پێویستە دەرچووی ئاستی بەکالۆریۆس بن.

-داواکار پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت لە بەڕێوەبردنی بازرگانی ،مارکێتینگ،میدیا وگەیاندن ،بوارەکانی فاشیۆن ودیزاین.

– ئەو داواکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیەپێویستە نمرەی ٦،٥ یان زیاتربەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەیIELTS یاخود نمرەی ٧٩ یان زیاتر بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەی TOEFLیاخود ئەتوانن ئەوە بسەلمێنن کە خوێدنی پێشتریان بەزمانی ئینگلیزی بووە.

-داواکار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت ، نامەی پشتگیری هەبێت ، CV ،رەسم ،سکانی پاسپۆرت هەموو دۆکیومێنتە پێشکەشکراوەکان پێویستە بەزمانی ئینگلیزی بێت یان لەلایەن وەرگێڕێکی شارەزای زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدرابێت.

-بۆپێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێرداواکار پێویستە نمونەی کارەکانی بنێرێت

-نرخی داواکاری پێشکەشکردن ١٥٠ یۆرۆیە

-شوێنی چاوپێکەوتن لە یەکێک لە کەمپەکانی IFA Paris  دەبێت یان لەڕێگەی سکایپەوە دەبێت

– بۆ وەرگرتن داواکار پێویستە بەشداری لە تاقیکردنەوەی ئۆنلاین بکات

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu