زەمالەی خوێندن لە وڵاتی چین

In خوێندن, زەمالە

سکۆلەرشیپی نوێی حکومەتی چین بۆ پڕۆگرامی زانکۆکانی چین و پڕۆگرامی ( silk road) بەردەستە زانکۆی ( south china university of technology ) (SCUT)یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی چین کە راستەوخۆ بەڕێوەئەبردرێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای چین زانکۆی (SCUT) لەساڵی ٢٠١٢ ەوە لە ڕیزبەندی ٥٠٠یەمین زانکۆکانی جیهانە.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٣/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ ئاستی ماجستێر و دکتۆرا.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەربوارێک کە لەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

-داواکار بە وەرگرتنی سکۆلەرشیپ دەبەخشرێ لە کرێی خوێندن ونیشتەجێبوون و ناوتۆمار کردن.

-بەخشینی موچەی مانگانە بە بڕی ٤٤٤.٦٣$ بۆ خویندکارانی ئاستی ماجستێر وە ٥١٨.٧٣$ بۆ خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا.

-سکۆلەرشیپەکە بیمەی تەندروستی لەخۆدەگرێت.

-هەرداواکارێک کە هاوڵاتی چین نەبێت دەتوانێت داواکاری پێشکەشبکات.

ئەوداواکارانەی کە شیاون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ

-پێویستە هاوڵاتی چین نەبن وە تەندروستییان باش بیت.

-داواکارەکان بۆ ئاستی ماجستێر پێویستە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بن وە تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ کەمتر بێت.

-داواکارەکان بۆ ئاستی دکتۆرا پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماجستێر بن وە تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ کەمتر بێت.

پێویستیەکانی داواکاری پێشکەشکردن

-فۆڕمی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی حکومەت چین.

-فۆرمی داواکاری بۆ خوێندکارانی نێودەڵەتی زانکۆی (SCUT)

-لاپەڕەی یەکەمی پاسپۆرت و لاپەڕەی ڤیزا.

-بڕوانامەی ئەکادیمی نوسخەی ئۆرجیناڵ.

-دوو نامەی پشتگیری بەزمانی چینی یان ئینگلیزی لەلایەن پڕۆفیسۆر یان یاریدەدەری پڕۆفیسۆر نوسرابێت.

-پلانی لێکۆڵینەوە ی داواکار بە زمانی چینی یان ئینگلیزی.

-وەرگرتنی نامەی قبوڵ لەلایەن دووسەرپەرشتیاری SCUTکە پرۆفیسۆر یان یاریدەدەری پرۆفیسۆر بن.

-داواکارەکان بۆ ئاستی دکتۆرا پێویستە لێکۆڵینەوەی دەرچونەکەیان یان بڵاوکراوەکانیان پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.

-ئەوکەسانەی دواکاری پێشکەش دەکەن بۆ بەشی میوزیک پێویستە کاسێتێکی تۆمارکراو لە بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن وە ئەوکەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن بۆبەشی تەلارسازی پێویستە دیزاینێکی خۆیان پێشکەش بکەن.

-فۆرمی تاقیکردنەوەی فیزیکی بێگانە پێشکەش بکەن.

داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی

ئەوداواکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزیی نیە پێویستە توانا ولێهاتووی خۆیان لەزمانی ئینگلیزی بسەلمێنن

-نمرەی ٨٠یان زیاتر لە تاقیکردنەوەیTOFEL IBT

-نمرەی ٦ یان زیاتر لە تاقیکردنەوەیIELTS

_بۆوەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu