سکۆلەرشیپ لە وڵاتی سوید بۆ ساڵی ٢٠١٩

In خوێندن, زەمالە

داواکارەکان بانگێشت کراون بۆسکۆلەرشیپی زانکۆی ( Uppsala) بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە پایزی ساڵی ٢٠١٩ ئەم سکۆلەرشیپانە بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس,لە بواری دیزاینی یاری ئەلکترۆنی یان بۆ پڕۆگرامە نێودەوڵەتیەکانی ماجستێر

-زانکۆی ( uppsala ) زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەیە لە سوید وە کۆنترین زانکۆی سویدە لە هەموو وڵاتانی نوردیک وە ڕیزبەندی جیهانی لە پێشەنگی وڵاتانی باکوری ئەوروپایە

-داواکارەکان پێویستە ئاستێکی باڵایان هەبێ لە زمانی ئینگلیزی و تاقیکردنەوە ی IELTS  و TOEFL  یان کردبێ

ئاستی کۆرسەکە: بۆ بەکالۆریۆس و پڕۆگرامە نێودەوڵەتیەکانی ماجستێر بەردەستە

بابەتی خوێندن : سکۆلەرشیپ ئەدرێت بۆ ئەوبابەتانەی کەلەلایەن زانکۆوە پێشکەشکراون

-ئەم سکۆلەر شیپە تەنیا کرێی خوێندن دەگرێتەوە

ئەوکەسانەی کە مافی داواکاری پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سکۆلەرشیپەکە:

-داواکارەکان پێویستە ئاستی ئەکادیمی خۆیان پیشانبدەن

-داواکارەکان پێویستە داواکاری پپێشکەش بکەن بۆ ئەوپڕۆگرامەی کە ئەیانەوێ وە دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێشکەش بکەن پێش کۆتای هاتنی کاتی سکۆلەرشیپەکە

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ

داواکاریەکان

بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس داواکارەکان پێویستە بەسەرکەوتووی خوێندنی ئامادەییان تەواوکردبێ

بۆ خوێندکاران ئاستی ماجستێر داواکارەکان پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت کە هاوتا بێت لەگەڵ بروانامەی بەکالۆریۆس لە سوید

-داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی

بۆ ئەوەی کە شیاوبن بۆ وەرگرتن لە خوێندنی زانکۆ لەسوید خوێندکاران پێویستە داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی ببینن

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

پەیوەندی

      
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu