زەمالەی خوێندن لە هەنگاریا

In ئۆڤەری خوێندن, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هەنگاریا

زانکۆی(Eötvös Loránd ) خۆشحاڵە بە پێدانی هەلێکی زۆر باش لە هەرێمە نێودەوڵەتیەکانی هەنگاریا لە وڵاتی هەنگاریا ،پرۆگرامەکە بەردەستە بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢٠-٢٠٢١

ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ راکێشانی خوێندکارانی نێودەوڵەتیە کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پرۆگرامەکانی ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی(Eötvös Loránd).

زانکۆی (Eötvös Loránd) زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە لە شاری ( Budapest) ە لە هەنگاریا کەلە ساڵی ١٦٣٥ دامەزراوە ، وە گەورەترین دامەزراوەیە بۆ خوێندنی باڵای گشتی.

()گەورەترین دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیە لە هەنگاریا کە ١٨ پرۆگرامی دکتۆرای هەیە وە ٣٨ پرۆگرامی بەکالۆریۆس و ٩٦ پرۆگرامی ماستەر وە زیاتر لە ٥٠ پرۆگرامی زمانی دەرەکی هەیە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢٥/٢/٢٠٢١

-ناوی زانکۆ(Eötvös Loránd University)

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس وماستەر و دکتۆرا.

– سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکاران.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٤ کورسیە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی و خوێندکارانی هەموو جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا دەبێت.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت پلانی کارکردن و خوێندنیان دانابێت یان رێیککەوتنێکی دوولایەنە بکەن کە لەلایەن حکومەتی هەنگاریاوە ئیمزا کراوە یاخود وەزارەتی توانا مرۆڤایەتیەکان کە پەیوەستە بە وڵات و هەرێمەکان جێ بەجێی دەکات.

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت پێشەکی قبوڵی زانکۆ وەربگرێت بۆ خوێندن لە ئاستی (بەکالۆریۆس، ماستەر ، دکتۆرا) پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ .

-پێداویستیەکانی ناوتۆمار کردن بریتین لە سی ڤی و بروانامەو کۆپی پاسپۆرت و نامەی پشتگیری .

داواکاری زمان

ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە دەبێت بروانامەی زمانی ئینگلیزی (IELTS) بە کۆنمرەی پەسەندکراو لەلایەن زانکۆوە بەدەست بهێنن پێش ناو تۆمار کردنیان بۆ کۆرسەکەیان

سوود

زانکۆی (Eötvös Loránd)کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەو خوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu