خوێندن بە خۆرایی لە زانکۆکانی تورکیا

In خوێــنــدن

بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت یەکێک لە  بەشەکانی بکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی تورکیا بخوێنن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن:

قۆناغ:

به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، دكتۆرا و توێژینه‌وه‌

ته‌مه‌ن:
– بۆ به‌كالۆریۆس نابێت له‌ ٢١ ساڵ گه‌وره‌تر بێت، بۆ ماسته‌ر ٣٠ ساڵ و بۆ دكتۆرا ٣٠ ساڵ.

واته‌:
– به‌كالۆریۆس نابێت له‌١/١/١٩٩٧ گه‌وره‌تر بێت.
– ماسته ر١/١/١٩٨٨
– دكتۆرا ١/١/١٩٨٣
– توێژینه‌وه‌ ١/١/١٩٧٣

كۆنمره‌:
– بۆ به‌كالۆریۆس: كۆنمره‌ی پۆلی ١٢ له‌ ٪٧٠ كه‌متر نه‌بێت.
– بۆ ماسته‌ر: كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی له ٪٧٥ كه‌متر نه‌بێت.
– بۆ دكتۆرا: كۆنمره‌ی ماسته‌ری له‌ ٪٧٥ كه‌متر نه‌بێت

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م سكۆله‌رشیپه‌:
– خوێندنه‌كه‌ به‌ خۆڕای ده‌بێت.
– بلیتی فرۆكه‌ی چوون و هاتنه‌وه‌ بۆ یه‌ك جار به‌ خۆرایی ده‌بێت.
– شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ كاندیدی سه‌ڵت به‌ خۆرایی ده‌بێت.
– ژه‌مه‌كانی خواردن به‌ خۆرایی ده‌بێـت.
– مانگانه‌ ٧٠٠ لیره‌ی توركی بۆ به‌كالۆریۆس و ٩٥٠ بۆ ماسته‌ر و ١٤٠٠ بۆ دكتۆرا و ٣٠٠٠ بۆ توێژه‌ر.
– بیمه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت.

چۆنیه‌تی ناو هاتنه‌وه‌:
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌یسه‌كه‌ت ده‌كرێت، بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ كاندیده‌ گونجاوه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، كۆنمره‌ و بروانامه‌ و كاری خۆبه‌خشی و توێژینه‌وه‌ و چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌ سه‌ر ناوهاتنه‌وه‌…

دۆكیۆمێنته‌ پێویسته‌كان:
– وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ
– كۆپی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه‌ی پاسپۆرت
– بڕوانامه‌ی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس (عەربی یان ئینگلیزی)
– پشتگیری دوو مامۆستا
– سیڤی
– پڕۆپۆزه‌ڵ
بۆ دكتۆرا سه‌ره‌ڕای مه‌رجه‌كانی ماسته‌ر:
– بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ نمره‌
• ئه‌گه‌ر دۆكیۆمێنتی توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ و بڕوانامه‌ی زمان و بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن له‌ کۆرس و کۆنفرانس هه‌بێت هاوپێچی بكه‌یت باشتره‌.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر بفەرموون بە سەردان کردنمان:

سلێمانی ، فلكەی خاڵە حاجی، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی كچان،تەلاری سان،نهۆمی ١ شووقەی٢

٠٠٩٦٤٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

٠٠٩٦٤٧٥٠١٥٠٥٠٩٤

٠٠٩٦٤٥٣٣٢٩١٦٥١

[email protected]

[email protected]

  

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

زەمالەی خوێندن لە وڵاتی یابان

سکۆلەرشیپی (Yamaoka Kenichi Memorial) یەکەم هەنگاوە بەرەو ئامانجی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران ، زانکۆی(Keio) پرۆگرامی سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ

Read More...

زەمالەی خوێندنی بەرێوەبردنی بازرگانی

کۆلێژی (Sheridan) شانازی دەکات بە بەخشینی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس بە خوێندکارە سەرکەوتوەکان کە خەونیان ئەوەیە کەلە کۆلێژی

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

ئەو توانا و زانیاریانەی کە خوێندکار پێویستی پێیەتی بۆ قۆناغی داهاتوو لە ژیاندا بە پەیوەندیکردنیان بە کلتورێکی نێودەوڵەتی بۆ

Read More...

لێدوانت بنووسە:

ئیمەیڵەکەت ناتوانرێت بڵاوبکرێتەوە

Mobile Sliding Menu