خوێندنی بەشە پزیشکیەکان

In ئۆڤەری خوێندن, خوێــنــدن, داشکاندن, ڕێنمایەکانی وەزارەت, سلایدەر, هەمەرەنگ

-خوێندکاران بۆ تەواوکردنی یەکێک لە بەشە پزیشکیەکان بەدوای باشترین و هەرزانترین و نزیکترین زانکۆی باوەرپێکراوی پزیشکیدا دەگەرێن، کۆمپانیاکەمان خۆشبەختانە چەندین ساڵە وەک مەرجەعی خوێندکاران ئەو خەونەی هێناونەتە دی و بەپێی ویستی خوێندکار زانکۆ باوەرپێکراوەکان دەناسێنێت و بەپێی رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی خوێندنی پزیشکی لەو زانکۆیانە دابین دەکات.

-خوێندکاران دەتوانن لەئاستی بەکالۆریۆس بۆ بەشەکانی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان و دەرمانسازی و شیکاری نەخۆشی و پەرستاری و بەنج و بەشەکانی دیکەی پزیشکی بخوێنن وە هەروەها سەرجەم پسپۆریەکان لە ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا و بۆرد بخوێنن.

کۆنمرەی پێویست بۆ خوێندنی بەشە پزیشکیەکان:

-بەشی پزیشکی گشتی کۆنمرەی 85٪

-بەشی پزیشکی ددان و دەرمانسازی 80٪

-بەشەکانی (پەرستاری،شیکاری نەخۆشی ،بەنج) کۆنمرە داواکراو نیە.

پێوەرەکانی هەڵبژاردنی زانکۆی گونجاو بۆ خوێندن:

-ئاستی نێودەوڵەتی زانکۆ.

-هەبوونی ناوی زانکۆ لە لیستی زانکۆ باوەرپێکراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

-نزیکی شوێنی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان.

-نەگۆریی کرێی خوێندن و مانەوەی بە جێگیری بەدرێژایی ماوەی خوێندن.

-دابینکردنی بەشی ناوخۆیی و خواردن و هاتووچۆ و بیمەی تەندروستی بۆ خوێندکار.

-شێوازەکانی وانە ووتنەوە.

زمانی خوێندن:

-زمانی خوێندن لەبەشە پزیشکیەکان بەپێی زانکۆکان دەگۆرێت لە هەندێکیان (سلاید وپاوەرپۆینت و تاقیکردنەوە و سەرچاوە) بەزمانی ئینگلیزیە و شیکردنەوەی وانەکان بە زمانی فەرمی وڵاتی خاوەن زانکۆیە بەڵام لەبەشێک لە زانکۆکان تەواوی خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە.

درێژە دان بەخوێندنی پزیشکی:

-ئەوخوێندکارانەی کە پێشتر بەشێکی پزیشکیان خوێندووە و دەیانەوێت لە بەشێکی دیکەی پزیشکی درێژە بە خوێندن بدەن بۆ نمونە خوێندکارێک بەکالۆریۆس یان دیبلۆمی پەرستاری خوێندووە و دەیەوێت پزیشکی گشتی بخوێنێت سەرەتا پێویستە کۆنمرەی پۆلی 12ی ئامادەیی 85 بێت و کریکۆلۆمی وانەکانی ئامادە بکات و دواتر مامەڵەی لابردنی ساڵەکانی خوێندنیان بۆ دەکرێت لە زانکۆ.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu