زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی( Swinburne University of Technology) هەلی سکۆلەرشیپی سەرکەوتووی نێودەوڵەتی بەکالۆریۆس بۆ یارمەتی خوێندکار لە سەرەتای ئامانجەکانیدا.

بۆ مەبەستی پاڵپشتی کردنی خوێندکارەکان زانکۆ ئەم هەلە دابین دەکات بۆ هەموو خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان کە ئارەزوویان هەیە کە ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن لە ئوسترالیا.

زانکۆی(Swinburne) یەکیکە لە ئاست بەرزترین لە هونەر ودیزاین لە ئوسترالیا وە لە ساڵی ١٩٠٨ دا وەک زانکۆیەکی حکومی دامەزراوە.

زانکۆی(Swinburne) باوەرپێکراوەو کۆرسی جیاواز پێشکەش دەکات بەپێی هەل وئامانجی خوێندکار بۆ وەرگرتنی ئاستێکی پێشکەوتوو.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ ( Swinburne University of Technology)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٣٨،٠٠٠$ دەدات بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەولەتی.

-خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیا دەبێت.

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٠/٢٠١٩ وە ١٥/١٢/٢٠١٩

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانستی فرین و فرۆکەوانی وە بەکالۆریۆس لە بازرگانی وە خوێندکار دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندن لە هەربوارێکدا کەلەزانکۆ هەیە.

داواکاری

-خویندکار نابێت پێشتر لەزانکۆی (Swinburne) خوێندکار بوبێت.

-خوێندکار نابێت پێشتر هیچ سکۆلەرشیپیک یان داشکاندنی لە کرێی خوێندن وەرگرتبێت.

-خوێندکار دەبێت پێشەکی داواکاری پێشکەشی وەرگرتن لە زانکۆ بکات پاشان دەتوانێت داواکاری بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

-بەپێی داواکاریەکانی زانکۆ خوێندکار دەبێت توانای خۆی لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت ئەویش بە هەبوونی بروانامەی (IELTS) یان (TOEFL)

سوود

سکۆلەرشیپ بری ٪١٠بۆ ٪٢٥ داشکاندن لەکرێی هەر کۆرسێکی ساڵانە و بۆ ماوەی ٤ ساڵ دابین دەکات وە بری ٣٨،٠٠٠$ بەگشتی بۆ ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu