زەمالەی خوێندن لە ئوسترالیا

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ کاندیدە ئاست بەرزەکان لەزانکۆی(Deakin) سکۆلەرشیپی (HDR)بۆ خوێندکارانی لێکۆڵینەوە بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢٠-٢٠٢١

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزە ئوسترالیەکان وخوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردن ودیاریکردنی تایتڵی لێکۆڵینەوەکەیان (دیزاینکردنی بۆشایی سەوز بۆ بەتەمەنەکان)

زانکۆی(Deakin)لەساڵی ١٩٧٤ دامەزراوە ئێستا ٣ سەنتەری فێربوون لە هەرێمی ڤیکتۆریا وە هەروەها گەشەسەندووترین زانکۆی ئوسترالیایە وە خوێندنی باڵا دابین دەکات بۆ خوێندکاران.

Image result for deakin university

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٣/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(Deakin University)

– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا.

– سکۆلەرشیپ ساڵانە بری ٢٨،٠٩٢ دۆلار دابیندەکات بۆ خوێندکار.

-خوێندن لەوڵاتی ئوسترالیایە.

داواکاری

خوێندکارەکان بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ وەربگرن دەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەن:

-دەبێت هەم خوێندکاری نەتەوەیی هەم نێودەوڵەتی بن.

-دەبێت داواکاریەکانی زانکۆی(Deakin)بۆ ئاستی دکتۆرا جێبەجێ بکەن.

-خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆسی فوول تایم و بروانامەی ماجستێر بێت لەگەڵ بابەتێکی لێکۆڵینەوی گەورە.

-بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە داواکارییەکانی وەرگرتن لە ئاستی دکتۆرا لەزانکۆ جێ بەجێ بکەن پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن.

Image result for deakin university

دۆکیومێنتە داواکراوەکان

خوێندکارەکان لێیان داواکراوە توانای خۆیان بۆ نوسینی پەیوەندی وە بەڵگەی هەبوونی راپۆرت وبڵاوکراوە یاخود نوسراویان هەبێت لەسەر ئەزمونی بابەتی پرفیشناڵی ئەندازیاری گەیاندن و نامەی پرۆپۆزاڵ لە شوێنی کارکردن و رۆڵی ئەندازیاری هەبێت.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە کەمترین ئاستی زمانی ئینگلیزی داواکراو بۆ پرۆگرامەکە جێبەجێ بکەن.

سوود

 زانکۆ ئەم سوودانە بەخوێندکار دەگەیەنێت.

١-مووچەی ساڵانە بەبری ٢٨،٠٩٢$ ولە باج دەبەخشرێن.

٢- مووچەی گواستنەوە بەبری ٥٠٠$ بۆ ١٥٠٠$ بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئوسترالیا.

٣-بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی:کرێی خوێندن وبیمەی تەندروستی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی ٤ساڵ.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu