زەمالەی خوێندنی دکتۆرا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا پلانت هەیە کە کاری لێکۆڵینەوەکەت لە بریطانیا بکەیت ؟؟ ئەگەر وایە ئەوا دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ خوێندنی سکۆلەرشیپی ئاستی دکتۆرا لە بواری بازارگەری وناوبانگ کەلەلایەن کۆلێژی بازرگانی(Henley)لەزانکۆی(Reading)دابین کراوە بۆ خوێندکاران.

ئەم سکۆلەرشیپە فولە بەردەستە بۆ هەردوو خوێندکارانی بریطانیا وخوێندکارانی نێودەوڵەتیش کەپلانیان هەیە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لەزانکۆ بۆ ماوەی ٣ساڵ.

زانکۆی(Reading)یەکێکە لەباشترین زانکۆکان بۆ لێکۆڵینەوە لە بریطانیا کەلەساڵی ١٩٢٦دامەزراوە وژینگەیەکی پارێزراوە دابین دەکات بۆ ژیان وخوێندن وە ژمارەیەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس وماجستێر دابین دەکات.

لەماوەی خوێندن لەزانکۆی (Reading)خوێندکارەکان دەتوانن بەئازادی کاربکەن وە  بەدەستهێنانی شێوەی لێکۆڵینەوەکەیان بەپێی خواستیان، خوێندکارەکان دەتوانن ببن بەبەشێک لە گەشەسەندن وپێشکەوتنی کۆمەڵگای ئاستی خوێندنی باڵا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/٤/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(University of Reading)

– سکۆلەرشیپ بۆ بەشی کۆلێژی (Henley Business School)یە.

– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا.

– سکۆلەرشیپ هەموو کرێیەک لەئەستۆ دەگرێت.

ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٣٢ کورسیە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی بریطانیا وخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە بریطانیا دەبێت.

– سکۆلەرشیپ دابنیکراوە بۆ بواری بازارگەری وباناوبانگ بوون.

داواکاری

 -خوێندکارەکان بۆ ئەوەی شیاو بن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ دەبێت ئاستێکی جیاکەرەوەیان لەخوێندن ماجستێرەکەیاندا بەدەستهێنابێت.

-خوێندکارەکان بۆ ئەوەی بتوانن سکۆلەرشیپ وەربگرن دەبێت پێشەکی ناویان تۆمار بکەن لەزانکۆ بۆ ئاستی دکتۆرا پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن.

-خوێندکارەکان دەبیت کۆپی بروانامەی ئەکادیمی وزانیاری پاڵپشتی بۆ ئەوەی زانکۆ بتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ سەرپەرشتیارەکانی خوێندکاردا قسەبکات.

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت لەئاستی دکتۆرا بخوێنێت ئەوا پێویستە گەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن بەکۆنمرەی ٢:١ بەلایەنی کەمەوە یاخود هەڵگری بروانامەی ماجستێر بن لەبوارێکدا کە پەیوەست بێت بەو بوارەی کەبۆ دکتۆراکەیان هەڵی دەبژێرن.

داواکاری زمان

بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ پرۆگرامی دکتۆرا دەبێت بروانامەی (IELTS)یان هەبێت بەنمرەی ٦.٥ هەروەها لەهەندێک بواردا دەبێت نمرەی ٧ یان هەبێت وەک کۆلێژی بازرگانی وزانیاری بازرگانی.

سوود

سکۆلەرشیپ هەموو تێچووەکان لەئەستۆ دەگرێتوبری ١٥،٠٠٠ پاوەند وەک مووچەی یەک ساڵ بۆ خوێندکار دابین دەکات وە هەروەها بەخشینەکە نوێدەکاتەوە بۆ زیاتر لەدووساڵ بەپێی بوار وئاستی خوێندکار.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu