زەمالەی خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیا

In هاوپۆلنه‌كراو

کۆلێژی نێودەولەتی بەڕێوەبردن لە سیدنی (ICMS) سکۆلەرشیپ دەستەبەر دەکات بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ یەکیک لەم بوارانە (بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە،گەشتیاری نێودەوڵەتی ،بەڕێوەبردنی ڕووداو،بەڕێوەبردنی بازرگانی ،بەڕێوەبردنی وەرزشی،بەڕێوەبردنی سیفەت)

-(ICMS)سکۆلەرشیپێکی پێشکەوتووە زیاتر لە ١١ ساڵە بۆ خەڵاتکردنی خوێندکاران لە بوارەکانی خۆیاندا دانراوە و (ICMS)قوتابخانەیەکی بازرگانی ڕابەرە کە ڕاهێنانی پڕاکتیکی بواری بەڕێوەبردن پێشکەش دەکات

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری رۆژی هەینی ١٩/٤/٢٠١٩یە کاتژمێر ٥ ئێوارە وە پڕۆگرامەکە دەکرێتەوەلە ڕۆژی دووشەممە ٣/٤/٢٠١٩

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پڕۆگرامی بەکالۆریۆس

– سکۆلەرشیپ بوارەکانی (بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە،گەشتیاری نێودەوڵەتی ،بەڕێوەبردنی ڕووداو،بەڕێوەبردنی بازرگانی ،بەڕێوەبردنی وەرزشی،بەڕێوەبردنی سیفەت)دەگرێتەوە

– سکۆلەرشیپ بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی ٢٥،٠٠٠$ دەدات بە خویندکار وە سکۆلەرشیپی بەشێکی کرێی خوێندن لەوانەیە بدرێت بە خوێندکار کە بڕەکەی لە ١٠،٠٠٠$ کەمتر نابێت

-ژمارەی سکۆلەرشیپەکان دیاری نەکراوە

-خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیایە

داواکارییەکان

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن

-هەموو خوێندکارەکان پێویستە هەڵگری پاسپۆرتی نێودەوڵەتی بن ئەمە بۆ دورخستنەوەی ئەوانەی کە هاوڵاتی ئوسترالیاو شوێنێکی ترن (وڵاتێکی تر وەک شوێنی لەدایک بوون وە ئوسترالیا وەک شوێنی نیشتەجێبوون)

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

– تاقیکردنەوەی (IELTS) نمرەی ٦ بەشێوەیەکی گشتی وە نمرەی ٥،٥بۆ نوسین وە نمرەی ٥،٥ بۆ گفتووگۆ

– تاقیکردنەوەی (TOEFL i-BT) نمرەی ٦٩ بەشێوەیەکی گشتی وە نمرەی ١٩بۆ نوسین وە نمرەی ١٧ بۆ گفتووگۆ

– تاقیکردنەوەی((PERSON (academic) نمرەی ٥٠ بەشێوەیەکی گشتی وە نمرەی ٤٢بۆ نوسین وە نمرەی ٤٢ بۆ گفتووگۆ

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu