زەمالەی خوێندن لە وڵاتی بریتانیا

In هاوپۆلنه‌كراو

سکۆلەرشیپ داشکاندنی ٪٥٠ ی کریی خویندن بۆ خویندکاران دەستەبەردەکات کە پلەیەکی زۆرباشیان هەیە لە خوێندنی ئەکادیمییاندا بۆ دەستپێکردنی خویندنی ئاستی ماجستێر،خویندکار لەهەر نەتەوەیەک بێت ئەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ ئامانجی سکۆلەرشیپ بۆپێدانی تواناو هاندان بۆ خوێندکارە ئەکادیمییەکان لەهەرنەتەوەیەک بن زانکۆی (Bristol)زانکۆیکی لێکۆڵینەوەیە لە بریستۆل لە وڵاتی بریتانیا کە دەستووری شاهانەی پێگەیشتووە لە ساڵی ١٩٠١دا و دامەزراوەیەکی کۆنە، خویندکارە ئارەزومەندەکان پێویستە پەیوەندی بکەن بە خوێندنگایەکی گونجاو بۆ بابەتەکەیان وە بۆ زانینی کاتی کۆتای پێشکەشکردن ولە هەندێ حاڵەتدا بۆ دیاری کردنی بواری لێکۆڵینەوەکەیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای بۆپێشکەشکردنی داواکاری ٢٨/٤/٢٠١٩یە

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی ئاستی ماجستێرلە زانکۆی (Bristol).

-سکۆلەرشیپ بڕی ٪٥٠ ی کرێی خویندن لەخۆدەگرێت .

-یەک کورسی سکۆلەرشیپ بۆ خویندنی کۆرسی مانگی ٩/٢٠١٩ بەردەستە وە یەک کورسی سکۆلەرشیپ بۆ خویندنی کۆرسی مانگی ١/٢٠٢٠ بەردەستە.

-خویندکارانی هەریمی کوردستان و هەموو نەتەوەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندن لە وڵاتی بەریتانیا دەبێت.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە بڕوانامەیەکی هەبێت ک کە لەگەڵ بڕوانامەی خوێندنی بەکالۆریۆس لە بەریتانیا هەوشێوە بێت.

-خویندکار دەبێت هەڵگری نامەیەکی وەرگرتنی بێمەرج بێت یاخود هەڵگری نامەیەکی وەرگرتن  بێت کە تەنیا تاقیکردنەوەی (IELTS) یان تاقیکردنەوەیەکی هاوشیوەی (IELTS) مەرجی بێت.

-خوێندکار دەبێت ببێ بە خوێندکارێکی نوێ لە (Bristol) واتە پێشتر لە (UK) نەیخوێندبیت

-خوێندکار پێویستە دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەی (UK) بێت بۆ مەبەستی داشکاندنی کرێی خوێندن.

-خوێندکارنابێت پشتگیری بکرێت لەلایەن سپۆنسەر یاخوود سکۆلەرشیپێکی تر.

-خوێندکار پێویستە بەڵگەنامە داواکراوەکان پێشکەش بکات لە کاتی داواکاریدا.

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

خویندکار دەبێت هەڵگری نامەیەکی وەرگرتنی بێمەرج بێت یاخود هەڵگری نامەیەکی وەرگرتن  بێت کە تەنیا تاقیکردنەوەی (IELTS) یان تاقیکردنەوەیەکی هاوشیوەی (IELTS) مەرجی بێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu