زەمالەی خوێندنی ئەندازیاری

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, فرنسا

زۆرینەی خوێندکارەکان خەون دەبینن بە خوێندن لە فەرەنسا بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی ناتوانن لە فەرەنسا بخوێنن لەبەرئەوە (Grenoble INP ) سکۆلەرشیپی (INP) بۆ خوێندکاران دابین کردووە بۆ خوێندنی پرۆگرامە سەرکەوتوەکان.

سکۆلەرشیپی دامەزراوەی ( INP) دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە بەهاکانی مرۆڤایەتی هاوبەشی پێدەکەن و ئاستێکی ئەکادیمی بەرز و پرۆفیشناڵیان هەیە و دەیانەوێت لە پرۆگرامەکانی ئەندازیاریدا بخوێنن لە (Grenoble INP).

(Grenoble INP) کۆمەڵێک سکوڵی ئەندازیاری بەناوبانگە کە نزیکن لە جیهانی بەرهەمهێنان وە کراوەیە بەرووی هەموو جیهاندا ،هەروەها پرۆگرامی دووساڵی ئامادەکاری هەیە وە بەشی خوێندن بۆ کەسانی پێگەیشتوو وە 21 تاقیگە و بەشی خوێندنی هەیە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری28/2/2021

-ناوی دامەزراوە (Grenoble INP)

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس لە بواری ئەندازیاریدا.

– سکۆلەرشیپی بری 5000یۆرۆ دەدات بەخوێندکار بۆ یەک کۆرسی خوێندن.

– سکۆلەرشیپی دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی فەرەنسا دەبێت.

داواکاری

-خوێندکارەکان بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ وەربگرن دەبێت لە بەشی ئەندازیاری وبەرێوەبردن بخوێنن و تەمەنیان لەخوار 28 ساڵەوە بێت.

-خوێندکار دەبێت ئەنجامێکی باشی بەدەستهێنابێت لەو زانکۆیەی کە پێشتر لێی خوێندوویەتی.

-خوێندکار دەبێت لە بەشی ئەندازیاری و بەرێوەبردن بخوێنێت.

-خوێندکار دەبێت توانای دابینکردنی کرێی ساڵانەی خوێندنی هەبێت.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی لە قوتابخانە و کۆپی پاسپۆرت بۆ زانکۆ بنێرێت.

-خوێندکار دەبێت کۆرسی ئامادەکاری بخوێنێت لە ( بەشێکی زانستی یان پرۆگرامی ئامادەکردن لە دامەزراوەیەکی تەکنەلۆجی ) یاخود لە ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنێت لە زانکۆ.

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ خوێندنی ئەندازیاری پێویستە بروانامەی زمانی فەرەنسیان هەبێت لە ئاستی (B2) وە هەروەها دەبێت بروانامەی رەسمی زمانی ئینگلیزیان هەبێت و لە ئاستی (B2) دا بن

سوود

هەرخوێندکارێکی سەرکەوتوو کە سکۆلەرشیپ وەردەگرێت بری 5000یۆرۆی پێدەدرێت بۆ خوێندنی هەرکۆرسێکی ئەکادیمی

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu