زەمالەی خوێندن لە بواری بەرێوەبردن و بازرگانی

In بەریتانیا, خوێــنــدن, داشکاندن, زەمالە, سلایدەر

خوێندکاران لە هەموو جیهانەوە بانگێشت کراون بۆ سکۆلەرشیپی ماستەری بەشی بەرێوەبردنی بازرگانی کەلەلایەن زانکۆی (Queen Mary University of London)دابین کراوە.

لەزانکۆی(Queen Mary  of London) پەنجا هەلی خوێندن بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی ماستەر لە زانکۆی (Queen Mary) لە شانشینی یەکگرتووی بریطانیا.

زانکۆی(Queen Mary) زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتیە لە لەندەن کە پێکهێنەری سەرەکی  کۆلێژی زانکۆی فیدرالیە لە لەندەن ، ئاستی جیهانی لە پلەی ١١٠ یەمین زانکۆکانی جیهانەو ١٣ یەمین زانکۆی بریطانیایە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣/٢٠٢١

-ناوی زانکۆ(Queen Mary University of London)

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ خوێندن لە ئاستی ماستەر.

– سکۆلەرشیپ بری ٢٠٠٠ پاوەند دەدات بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٣٠ کورسیە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیا دەبێت.

-خوێندکارانی عێراق و کوردستان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

بوارەکانی خوێندن

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندن لەم بەشانەی خوارەوە:

١-ژمێریاری و دارایی

٢-ژمێریاری و بەرێوەبردن

٣-شیکاری بازرگانی

٤-دروستکردنی پیشەسازی و هونەری رێکخستن

٥-بەرێوەبردنی پاشماوە

٦-بازرگانی نێودەوڵەتی

٧-بەرێوەبردنی دارایی نێودەوڵەتی

٨-بەرێوەبردنی نێودەوڵەتی سەرچاوە مرۆییەکان

٩-بازارگەری

١٠-بەرێوەبردن

داواکاری

-خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامە بێت لە بوارێکی پەیوەست بەو بابەتانەی کە دیاری کراون بۆ وەگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت پێشەکی داواکاری پێشکەشی وەرگرتن بکات لە زانکۆ پاش وەرگیرانی لە زانکۆ دەتوانێت داوای وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

-بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامە بێت لە یەکێک لە زانکۆکانی بریطانیا یان دامەزراوەیەکی باوەرپێکراوی نێودەوڵەتی وە کۆنمرەی بەرز بێت.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە دەبێت بروانامەی (IELTS, TOEFL)یان هەبێت بۆ سەلماندنی ئاستی زمانی ئینگلیزییان.

سوود

سکۆلەرشیپ بری ٢٠٠٠ پاوەند دەبەخشێت بە خوێندکار بۆ خوێندنی ئاستی ماستەر لە بواری بەرێوەبردن و بازرگانی.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu