زەمالەی خوێندن لە وڵاتی سعودیە

In خوێــنــدن, داشکاندن, زەمالە, سلایدەر

دەتوانیت توانای تەکنیکی بەدەست بهێنیت بۆ زیادکردنی بەهرەکانت لە بواری پارێزگاری ئینتەرنێتدا بە پێشکەشکردنی داواکاری بە سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی کەلەلایەن زانکۆی (Prince Sultan) ەوە دابین کراوە.

ئامانجی سەرەکی لەم پرۆگرامی هاوکارییە بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتی کردنی خوێندکارانی نێودەوڵەتیە کە ئامانجیان هەیە پرۆگرامی ماستەر بخوێنن بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٠/٢٠٢١

زانکۆی(Prince Sultan) لەساڵی ١٩٩٠ دامەزراوە وەک یەکەم زانکۆی تایبەت لە وڵاتی سعودیە ،کە چەندەها پرۆگرامی جیاواز لە ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەردابین دەکات لە بوارەکانی بازرگانی و تەکنیکی و زانستە مرۆڤایەتیەکان .

زانکۆی(Prince Sultan) توانا و ئەزموون دابیندەکات بۆ راهێنان و گواستنەوەیان بە  سەرکەوتووی  لە خوێندکارەوە بۆ کەسانی پرۆفیشنال بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان ، ئەم هەلانە دابین کراوە بۆ خوێندکارەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

– کاتی پێشکەشکردنی داواکاری کراوەیە

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی ماستەر

– سکۆلەرشیپی فوول دەدرێت بە خوێندکاران

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی

– سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندنە لە ئاستی ماستەر لە بواری پارێزگاری ئینتەرنێت (Cybersecurity)

-خوێندن لە وڵاتی سعودیە دەبێت

داواکاری

خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت بروانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت لە بواری پارێزگاری ئینتەرنێت (Cybersecurity) وە دەبێت کۆنمرەی لە ٨٥٪ کەمتر نەبێت

-دەبێت بروانامەی زمانی ئینگلیزی هەبێت وەک (IELTS) بەنمرەی ٦.٥ یان (TOEFL) بەنمرەی ٨٠

-دەبێت ٣ ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی بروانامەی بەکالۆریۆسەکەی رۆشتبێت

-خوێندکار دەبیت نامەی پشتگیری و بروانامە و سی ڤی و پرۆپۆزاڵی لێکۆڵینەوە

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە دەبێت بروانامەی (IELTS) یان (TOEFL) پێشکەش بکەن کە  دوو ساڵ بەسەر وەرگرتنیا تێپەرنەبووبێت

سوود

زانکۆی(Prince Sultan) ئەم تێچوانە لە ئەستۆ دەگرێت

-تەواوی کرێی خوێندن

-مووچەی مانگانە

-بیمەی تەندروستی

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu