زەمالەی خوێندن لە یابان

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, یابان

ئێستا زانکۆی (Toyama)سکۆلەرشیپی (MEXT)دابین دەکات وەک هەلێک بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بە یارمەتی داراییە.

بۆ وەرگرتنی ئەم هەلە خوێندکارەکان دەبێت خۆیان پاڵپشتی دابین بکەن وە خوێندکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماستەر لەزانکۆی(Toyama).

زانکۆی (Toyama)دامەزراوە بە تێکەڵ کردنی سێ دامەزراوە کە ئەمانەن (Toyama Medical -Pharmaceutical University- Takaoka National College)کەلە شاری تۆیامایە ولە سێ کەمپ پێکهاتووە.

زانکۆی (Toyama)هەڵگری مێژوویەکی دێرین و دەوڵەمەندە لە بەرهەمهێنانی پێشەواکانی دوارۆژ وە نۆ کۆلێژ لەخۆدەگرێت وە هەشت کۆلێژی خوێندنی باڵا کە چەندین کۆرس لەخۆدەگرێت لە بوارە جیاوازەکاندا

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی پێشکەشکردن کراوەیە.

-ناوی زانکۆ(University of Toyama)

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس وماستەر.

-سکۆلەرشیپ بری ٤٨،٠٠٠ یەن دەدات بەخوێندکار.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لە وڵاتی یابان دەبێت.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-خوێندکارانی هەموو جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی ماستەر وبەکالۆریۆس لە هەر بوارێکدا بێت.

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبێت نێودەوڵەتی بن واتا خەڵکی یابان نەبن.

-خوێندکار دەبێت قبوڵی خوێندن لە زانکۆ وەربگرێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت کۆپی بروانامەی بەنمرە وهەر بروانامەیەک کە هەیەتی وە بروانامەی زمانی ئینگلیزی و ووتار وکۆپی پاسپۆرت بنێرن بۆ زانکۆ.

-خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەییان هەبێت وە هەروەها خوێندکارانی ماستەر دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن.

داواکاری زمان

داواکردنی زمان لە کۆرسێکەوە بۆ کۆرسێکی تر دەگۆرێت.

سوود

خوێندکارە سەرەکەوتووەکان بری ٤٨،٠٠٠ یەن یان بۆ دابین دەکرێت بۆ خوێندنی ئەو پرۆگرامەی کە دەیانەوێت لەزانکۆی (Toyama).

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu