زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In خوێندن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

کۆلێژی زانکۆی(Brescia) خۆشحاڵە بۆ هاوکاری دارایی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە خەونیان ئەوەیە کەلە کەنەدا خوێندنیان تەواو بکەن.

سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندکارە بەهرەمەندەکان کە دەیانەوێت لەئاستی بەکالۆریۆسدا بخوێنن لەزانکۆ.

کۆلێژی زانکۆی (Brescia)کۆلێژێکی گشتی لیبراڵە کەبەشێوەیەکی رەسمی دامەزراوەیەکی کاسۆلیکیە کە لە لەندەن وئۆنتاریۆ و کەنەدا هەیە ،خوێندن و بەرێوەبردنی ئاستی بەکالۆریۆس دابین دەکات لە بواری ئەدەبی و زانستی دا لەبواری خواردن و زانستی خۆراکدا.

لەکاتی خوێندن لەم کۆلێژەدا خوێندکارەکان هەلیان هەیە بۆ جێبەجێکردن و توانای مەشقکردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانیان وە خوێندکارەکان دەتوانن ببن بە پێشەنگ لەجیهانی پرۆفیشناڵیدا وە هەلی کارکردنیان هەبێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-دواکات بۆ  پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/١١/٢٠٢٠

-ناوی دامەزراوە(Brescia University College)

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

-خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-سکۆلەرشیپ بری ١٥٠٠$ بۆ ٣٥٠٠$ بۆ خوێندکار دابین دەکات.

-خوێندن لە وڵاتی کەنەدا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکار بۆ هەموو ئاستەکانی بەکالۆریۆس.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ ئەوکۆرسانەی کە دیاری کراون لەزانکۆی(Brescia) ئەوکاتە دەتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت.

-لەکاتی ناوتۆمارکردن دا خوێندکار دەبێت ئەمدۆکیومێنتانە پێشکەش بکات (بروانامەی خوێندنی پێشتر، کۆپی بروانامەی بەنمرە ،بروانامەی زمانی ئینگلیزی ،کۆپی پاسپۆرت ).

-هەموو ئەو خوێندکارانەی ئاستی بەکالۆریۆس دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەییان هەبێت بە نمرەی بەرز.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان دەبێت یەکێک لەم بروانامانەی زمانیان هەبێت (TOEFL Internet-based (iBT), Paper-based (PBT), TWE, IELTS International, Canadian Academic English Language, Pearson Test Of English (Academic, Cambridge English Exams, MELAB

سوود

کۆلێژی زانکۆی (Brescia) بری ١٥٠٠$ بۆ ٣٥٠٠$ بۆ خوێندکار دابین دەکات بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu