زەمالەی خوێندنی بەکالۆریۆس

In ئەمریکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Temple) سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دابین دەکات وسکۆلەرشیپ کراوەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس لە هەموو بوارەکاندا کەلەزانکۆی (Temple)هەیە وە دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١/١٠/٢٠٢٠دەبێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندنی هەموو بوارەکانە.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

– دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ ١/١٠/٢٠٢٠دەبێت.

-سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی زانکۆی(Temple)لە ئەمریکا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە هەموو بوارەکاندا کەلەزانکۆی (Temple)هەیە.

داواکاری

بۆ ئەوەی خوێندکار ئەم سکۆلەرشیپە وەبگرێت دەبێت ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت

-دەبێت خوێندکاری نێودەوڵەتی بێت.

-خوێندکار دەبێت هەڵگری ئۆفەری خوێندن لە یەکێک لەپرۆگرامەکانی زانکۆی(Temple).

-خوێندکار دەبێت ئاستێکی ئەکادیمی باڵای هەبێت بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی کە کردوویەتی.

Temple University Aramark STAR Complex | E.P. Guidi, Inc.

سوود

لەم سکۆلەرشیپەدا خوێندکار دەتوانێت بری ١٠٠٠$ بەدەست بهێنێت بۆ کرێی خوێندنەکەی وژمارەی سکۆلەرشیپەکان دەکەوێتەسەر ئامادەیی بۆ کرێدان وکوالێتی تایبەتمەندیەکانی خوێندکار کەداواکاری پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتن.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

ئەوخوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە کە نمرەیەکی باش بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزیدا وەک تاقیکردنەوەی (IELTS)پێش ناو تۆمار کردن بۆ پرۆگرامی ئەکادیمی.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu