زەمالەی خوێندن لە ئەمریکا

In ئەمریکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئەگەر دەتەوێت دەسپێکێکی زۆرباشت هەبێت بۆ ئامانجەکەت ئەوا ئەم چانسە لەدەست مەدە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی (Merit-Based)لەلەلایەن زانکۆی (Marconi International)ەوە دابینکراوە.

سکۆلەرشیپەکە دابینکراوە بۆ خوێندکارە بەهرەمەندە جیهانیەکان کە دەیانەوێت پرۆگرامەکانی ئاستی بەکالۆریۆس یان ماستەر بخوێنن لە میامی لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا.

زانکۆی(Marconi International)لەساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە وە زانکۆیەکی ئەمریکیە کەلە میامیە لەویلەیەتی فلۆریدا ،کۆرسی خوێندنی بەکالۆریۆس وماستەر دابیندەکات بەهەردوو شێوەی ئۆنلاین و رووبەروو.

لەکاتی خوێندن لەم زانکۆیەدا خوێندکارەکان ئەزموونی خوێندنی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنن لەرێگەی خزمەتگوزاری وپشتگیری ئەکادیمی و سەرپەرشتی ،نێردراوی زانکۆ بۆ بینینی پێداویستی نەتەوەیی ونێودەوڵەتی ئاستەکانی خوێندن وە دابینکردنی هەلی خوێندن بۆ خوێندکار.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ٢١/٨/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ( Marconi International University)

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس وماستەر.

-سکۆلەرشیپ بری ٢٠٪ی کرێی خوێندن دابین دەکات .

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت لەئاستی بەکالۆریۆس یان ماستەر بخوێنێت لە بوارەکانی بەرێوەبردنی بازرگانی یان سەرپەرشتیاری پەروەردەیی یان بەرێوەبردن یان تەکنەلۆجیای زانیاری.

-بۆ ئەوەی خوێندکار لە ئاستی بەکالۆریۆس وەربگیرێت دەبێت بروانامەی پۆلی ١٢ ئامادەیی هەبێت وە بۆ ئاستی ماستەر دەبێت بروانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.

-خوێندکار دەبێت بروانامە و نامەی هاندەر وکۆپیەک لەوبروانامەیەی بەدەستی هێناوە بەزمانی ئینگلیزی وکۆپی پاسپۆرت پێشکەش بەزانکۆ بکات.

-بۆ خوێندن لەم زانکۆیەو خوێندکارەکان پێویستە بەلایەنی کەمەوە تێکرای ٨٥٪یان هەبێت لە خوێندنی پێشتریان .

داواکاری زمان

خوێندکارەکان دەتوانن بروانامەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن وەک (TOEFL/IELTS/PTE) یاخود دەتوانن ئەوە بسەلمێنن کە پرۆگرامی خوێندنی زانکۆیان بە ئینگلیزی بووە.

سوود

سکۆلەرشیپ بری ٢٠٪ ی کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠/٢٠٢١

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu