زەمالەی خوێندن لە بریطانیا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی( Sussex) ٢٥ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ ئاستی خوێندنی باڵا دابین دەکات بۆ خوێندکارانی دەرەوەی بریطانیاو دەرەوەی ناوچەی ئابووری ئەوروپا.

ئامانجی سکۆلەرشیپ بۆ یارمەتیدانی خوێندکارە نێودەوڵەتیە ئاست بەرزەکانی لێکۆڵینەوە لەزانکۆی( Sussex).

زانکۆی( Sussex) دامزەراوەیەکی پێشکەوتووی لێکۆڵینەوەو خوێندنی باڵایە لەباشووری بریطانیا وە ئامانجی بۆ بەخشینی پرۆگرامەکانی پەروەردە وفێرکردن رێکخراوە لەلایەن لێکۆڵینەوەکانی ئێستا، وە زانکۆیەکی سەرنجراكێشە بۆ خوێندکاران لەهەموو کۆمەڵگا ئابووریەکان و باگراوندی کلتوری کە بەهرەیان پێدەبەخشیت بۆ ژیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٥/٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٥٩

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی خوێندنی باڵا وەک (ماجستێر ،ماجستێری باڵا،دبلۆمی باڵا،دبلۆم)

– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ هەموو بوارەکانی خوێندن کەلەزانکۆی (Sussex)هەیە

-سکۆلەرشیپ بری ٥٠٪ی کرێی خوێندن بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی دابین دەکات

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٢٥ کورسیە

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی دەرەوەی بریطانیا و خوێندکارانی دەرەوەی ئابووری ئەوروپا

داواکاری

-خوێندکارەکان بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ وەربگرن دەبێت بیسەلمێنن کە خوێندکاری نێودەوڵەتین وە چەند سکۆلەرشیپێکی دیاریکراو هەیە تەنها ٢٥ کۆرسیە ساڵی ٢٠١٨ (٨٠٠) خوێندکار داواکاری پێشکەش کردبوو بۆیە خوێندکار بۆ ئەوەی وەربگیرێت دەبێتئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت

١-ئاستێکی زۆرباشی هەبێت

٢-ئامانجی روون ودیاریکراوی هەبێت کە پەیوەست بێت بە کۆرسەکەیەوە

-خوێندکار دەبێت وتاری تاکەکەسی پێشکەش بکات وە دەبێت ئەم زانیاریانە لەخۆبگرێت

١-بەرێوەبردن وناوبانگ

٢-ئەرکی خوێندکار بۆ پێگەکەی پاش ئەوەی دەگەرێتەوە بۆ وڵاتەکەی

٣-هەر ئەزمونێکی کاری پەیوەست بەوبوارەی دەیەوێت بۆی بخوێنێت

-خوێندکار ناتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگگرێت ئەگەر پێشتر سکۆلەرشیپی تری لەزانکۆی( Sussex) وەرگرتبێت.

-خوێندکار ناتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت ئەگەر داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندن لەم کۆرسانەی خوارەوە:

١-تێکچوونی یاساو حکومەت (ماجستێر)

٢-خوێندنی گەشەسەندن (ماجستێر)

٣- ساڵانی زوو لەپەروەردەدا (ماجستێر)

٤-بەجیهانیبوون ،بازگانی وگەشە(ماجستێر)

٥-حکومەت وگەشەسەندنی پارێزگاری گشتی (ماجستێر)

٦- گەشەسەندنی هەژاری (ماجستێر)

٧-کاری کۆمەڵایەتی (ماجستێر)

٨-کۆرسی (PGCE)

٩-کۆرسی راستەوخۆی وانەوتنەوەی قوتابخانە

Image result for University of Sussex

داواکاری زمانی ئینگلیزی

-خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەبێت داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی یان هەرزمانێکی تر کە داواکراوە جێبەجێی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەزانکۆدا بخوێنن ،ئاستی داواکراوی زمانی ئینگلیزی دەگۆرێت بەپێی بوار وئاستی خوێندن وە خوێندکار دەبێت بروانامەی (IELTS)ی هەبێت

-ئەو خوێندکارانەی زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە کە دەبێت تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بکەن (IELTS)یان (PTE) بۆ خوێندن لەزانکۆ

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu