زەمالەی خوێندنی ژمێریاری

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

کۆلێژی بازرگانی لەزانکۆی بێرمینگهام بەپەرۆشەوە چاوەرێی خوێندکارەئاست بەرزە ئەکادیمیەکان دەکات کەدەیانەوێت ئاستی دکتۆرا بخوێنن لە بریطانیا.

ئەم سکۆلەرشیپە کراوەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت ئاستی دکتۆرا بخوێنن لەزانکۆ بۆ ساڵی خوێدنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

کۆلێژی بازرگانی بێرمینگهام کۆنترین کۆلێژی بازرگانیە لەزانکۆی بێرمینگهام لە بریطانیا وەبوارێکی فراوان لە تایبەتمەندیەکانی پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆس وماجستێر ودکتۆرا دابیندەکات بۆ خوێندن.

کۆلێژ فێربوونێکی کوالێتی بەرز دابین دەکات تێکەڵبوونێکی پرمانای هەیە لەگەڵ کۆمەڵگاو رێکخراوەکان وە هەروەها چەندین هەلی کار وگرێبەست بۆ خوێندکار دابین دەکات.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٧/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(University of Birmingham)

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی بەشی ژمێریاری.

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا.

– سکۆلەرشیپ بری ١٥،٢٨٥ پاوەند بۆ خوێندکار دابین دەکات.

-خوێندکارانی نەتەوەیی ونێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ هەموو ئەوبوارانەی خوێندن کەلەزانکۆ هەیە بەتایبەتی بەشی ژمێریاری.

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبێت بروانامەی بەکالۆریۆسیان بەئاستێکی زۆرباش بەدەست هێنابێت کەبەلایەنی کەمەوە کۆنمرەی ٢:١یان هەبێت لەبوارێکی بازرگانیدا یاخود دەبێت هەڵگری بروانامەی ماجستێربن بەستانداردێکی زۆر باش.

–خوێندکارەکان بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ وەربگرن دەبێت پێشەکی لەئاستی دکتۆرا لەزانکۆ وەربگیرێن پاشان کاتێک لەزانکۆ دەستیان کردن بەخوێندن دەتوانن داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکەن.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی پێشتریان پێشکەش بەزانکۆ بکەن.

-بۆ خوێندن لەئاستی دکتۆرا خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی ماجستێر بێت.

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە دەبێت داواکاریەکانی زانکۆبۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن وهەڵگری بروانامەی (IELTS)بن بەکۆنمرەی٧ وە نابێت نمرەی هیچ بەشێکیان لە٦.٥ کەمتر بێت

سوود

زانکۆ بری ٤،٣٨٠ پاوەند و کرێی ژیان وە مووچە بەبری ١٥،٢٨٥ یۆرۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ خوێندکاری دابین دەکات ،بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئەوروپا سکۆلەرشیپی فولیان پێدەدرێت بەبری ١٩،٦٥٥ پاوەند کە هەموو کرێی خوێندن لەخۆدەگرێت وتێچووی ژیانیش دابین دەکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu