زەمالەی خوێندن لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

In ئەمریکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئاستی کۆلێژ بەشێوەیەکی خێرا پێویست دەبێت بەداواکاریەکی پێویست بۆ کارکردن ،بەهۆی ئەمەوە زانکۆی (Neumann)سکۆلەرشیپی بەبەهای نێودەوڵەتی بۆ پرۆگرامی ئەکادیمی بۆ خوێندکارە درەوشاوە ئاست بەرزەکان.

پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ خوێندکارانی ئاست بەرزی قۆناغی یەکەم کە دەیانەوێت ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن لەزانکۆ لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

زانکۆی(Neumann)یارمەتی خوێندکار دەدات لە بواری داراییدا کە گونجاو بێت بۆخوێندکارە ئاست بەرزەکان بۆ مابەستی تەواوکردنی خوێندنەکەیان لەزانکۆ،لەم زانکۆیەدا خوێندکارەکان باشترین فێربوونی لەجیهاندا وەردەگرن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(Neumann University)

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٤/٢٠٢٠

– سکۆلەرشیپ بری ٨،٠٠٠$ بۆ ١٨،٠٠٠$ بۆ خوێندکار دابین دەکات.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکدا دەبێت.

-خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندنی هەموو ئەوبوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابینکراون بۆ خوێندن.

داواکاری

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە لەبوارە ئەکادیمیەکەی خویان وسەرکەوتنی ئاستەکەیان وبروانامەی تاقیکردنەوەکەیان و خوێندنەکەیان.

-خوێندکارەکان بۆ ئەوەی وەربگیرێن دەبێت لەپرۆگرامی بەکالۆریۆسدا بخوێنن لەزانکۆ دوای ناوتۆمارکردنیان لەزانکۆ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سکۆلەرشیپ.

-خوێندکارەکان پێویستە کۆپی پاسپۆرت وسیڤی ونامەی هاندەر وبروانامەی ئەکادیمی هەموو خوێندنەکانی پێشتری.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزیان بسەلمێنن بەهەبوونی یەکیک لەم بروانامانە:

١-بروانامەی (TOEFL-internet-based)بەنمرەی ٧٨ یاخود (TOEFL-paper-based)بەنمرەی ٥٥٠

٢-بروانامەی (IELTS)بەنمرەی ٦.٥

٣-بروانامەی(PTE Academic) بەنمرەی ٥٨

٤-بروانامەی (ISE II)

Image result for Neumann University

سوود

١-بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم

– سکۆلەرشیپی (Trustee)بری ١٨،٠٠٠$ دابین دەکات.

– سکۆلەرشیپی (Presidential )بری زیاتر لە ١٦،٠٠٠$ دابین دەکات.

– سکۆلەرشیپی (Dean)بری زیاتر لە ١٥،٠٠٠$ دابین دەکات.

– سکۆلەرشیپی (Assisi)بری زیاتر لە ١٣،٠٠٠$ دابین دەکات.

– سکۆلەرشیپی (Saint John Neumann)بری زیاتر لە ٨،٠٠٠$ دابین دەکات.

٢-بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی یان خوێندکارانی گواستراوە:

– سکۆلەرشیپی (Francis)بری زیاتر لە ١٣،٠٠٠$ دابین دەکات.

– سکۆلەرشیپی (Clare)بری زیاتر لە ١١،٠٠٠$ دابین دەکات.

– سکۆلەرشیپی (Heritage)بری زیاتر لە ٩،٠٠٠$ دابین دەکات.

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu