زەمالەی خویندن لەبریطانیا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

(Wellcome Trust)بانگێشتی خوێندکارەکان دەکات بۆ ئاستی ماجستێر بۆ سکۆلەرشیپی خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندن لە بریطانیا، فیلۆشیپ بەشێوەیەکی ئاسایی زیاتر لە٣٠مانگ پاڵپشتی بۆخوێندکار دابین دەکات ، خوێندکار دەبێت بۆماوەی ١٢ مانگ پرۆگرامی ماجستێر بخوێنێت لەسەنتەرێکی باوەرپێکراو وە ١٨ مانگی دیکە بخوێنێت بۆ تەواوکردنی پرۆژەی لێکۆڵینەوە.

ئامانجی سکۆلەرشیپەکە بۆ پاڵپشتی کردنی لێکۆڵینەوە بۆ چاککردنی تەندروستی کۆمەڵ یان وپزیشکی خولاوە ولەئاستی نەتەوەی وجیهانیدا.

(Wellcome Trust)لە شاری لەندەن لەوڵاتی بریطانیا ولەساڵی ١٩٣٦ دامەزراوە لەلایەن (pharmaceutical magnate Sir Henry )بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ چاککردنی تەندروستی مرۆڤ وئاژەڵ.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی سکۆلەرشیپ ١٤/٤/٢٠٢٠ لەکاتژمێر٥

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی پرۆگرامی راهێنان بۆ ئاستی ماجستێر.

-فیلۆشیپ بۆ خوێندنی بواری تەندروستی کۆمەڵ دابین کراوە.

-فیلۆشیپی ماجستێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی ٣٠ مانگە مەگەر خوێندکار خۆی بیەوێت بەشێوەی پارت تایم بیخوێنێت.

-لە١٢ مانگی سەرەتادا دەبێت کۆرسی ئاستی ماجستێر لە سەنتەرێکی باوەرپێکراو بخوێنێت.

-لە ١٨ مانگی دواتردا بۆ پرۆژەی لێکۆڵینەوەکەیە لە سەنتەرێکی دامەزراوەکە لەوڵاتانی کەمدەرامەت یان ئاست مامناوەند.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندکارانی عێراق دەتوانن داواکاری پێشکەش بکە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەتوانێت خوێندنەکەی لەیەکێک لەوڵاتە هاوبەشەکانی رێکخراوەکە بێت.

سوود

-سکۆلەرشیپ بری ١٢٠،٠٠٠ پاوەند دابین دەکات بۆ خوێندکار بۆ مەبەستی

-مووچەی ژیان

-تێچووی گەشت (تکتی فرۆکەی چوون وگەرانەوە)

-کرێی خوێندن

داواکاری وەرگرتن

-خوێندکار دەبێت لەلێکۆڵینەوەکەیدا تیشک بخاتە سەر تەندروستی کۆمەڵ لە وڵاتە هەژارنشینەکان یان وڵاتە مامناوەندەکان

-خوێندکار دەبێت پاڵپشتی بکرێت لەلایەن یەکێک لەدامەزراوە باوەرێکراوەکانی وڵاتانی هەژارنشینەکان یان وڵاتە مامناوەندەکان

هەڵگری بروانامەی باکالۆریۆس بێت لەبوارێکی تاقیگەی یان جیاواز کە پەیوەست بێت بەبواری تەندروستی کۆمەڵ

-خوێندکار دەبێت دانیشتووی وڵاتە هەژارنشینەکان یان وڵاتە مامناوەندەکان بێت

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu