زەمالەی خوێندنی ماجستێر

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئەگەر دەتەوێت بەدوای خەونەکەت بکەویت ،ئەوا هەلێکی زۆرباشت لەبەردەمە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی فوولی ئاستی ماجستێربۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لەزانکۆی (KU Leuven)لە بێلگیوم.پرۆگرامەکە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن زانکۆی(Leuven).

سکۆلەرشیپ دەدریت بەخوێندکارە ئاست بەرزەکان لەهەموو جیهانەوە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێرلەوبوارەی کە هەڵیان بژاردووە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

زانکۆی(Leuven)لەساڵی ١٤٢٥ دامەزراوە خوێندن ولێکۆڵینەوە وخزمەتگوزاری لەبوارە جیاوازەکانی خوێندندا وە زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەیە وە یەکێکەلە کۆنترین زانکۆکانی ئەوروپا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ناوچەی ئابووری ئەوروپاو خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی ئاستی ماجستێرلە زانستی خۆراک وتەکنەلۆجیا وکیمیا وزانستی بایۆلۆجیو ئەندازیاری یاخود هەربوارێکی پەیوەست بە دامەزراوە ئەکادیمیەکەوە.

داواکاری

-بۆ وەرگرتنی ئەم سکۆلەرسیپە هیچ دۆکیومێنتێک بۆ پاڵپشتی کردن لەخوێندکار داوانەکراوە.

-بۆ ئەوەی وەربگیرێن خوێندکارەکان دەبێت بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت لە دامەزراوەیەکی باوەرپێکراو.

-زمانی ئینگلیزی داواکراوە لەوخوێندکارانەی کەزمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە.

Image result for katholieke universiteit leuven

سوود

سکۆلەرشیپی فوول بری زیاتر ٤٧،٠٠٠ یۆرۆ دەبەخشێت بۆ خوێندکارانی ناوچەکانی دەرەوەی ئابووری ئەوروپا وە زیاتر لە ٣٤،٠٠٠ یۆرۆ دەبەخشێت بە خوێندکارانی ناوچەکانی ئابووری ئەوروپا وە سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن وبیمەو بەشێک لەکرێی گەشت کردن وبەشەناوخۆیی ومووچە بۆ ماوەی داخڵ بوون لە کۆرسی خوێندن وە هەندێک داشکاندن دابین دەکات بۆ کاندیدە زۆر ئاست بەرزەکان.

کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری

– ١/٣ بۆ هەموو ئەوخوێندکارانەی داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپی (consortium)دەکەن.

– ١/٣ بۆ هەموو ئەوخوێندکارانەی کەلەناوچەی دەرەوەی ئابووری ئەوروپان.

– ١/١ بۆ هەموو ئەوخوێندکارانەی کەلەناوچەی ئابووری ئەوروپان وە خۆیان کرێی خوێندن دابین دەکەن.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu