زەمالەی خوێندنی دامەزراوەی SI

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سوید

دامەزراوەی سویدی دەگەرێ بەدوای کەسانی پرۆفیشناڵی نێودەوڵەتی کە توانای سەرکردایەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی دامەزراوەی سویدی بۆ ماجستێر.

ئەم سکۆلەرشیپە کراوەیە بۆ ئەوخوێندکارانەی کە دەیانەوێت لەپرۆگرامی ئاستی ماجستێردا بخوێنن لە(SI )بۆ ئەم پرۆگرامە.

دامەزراوەی حکومەتی سوید کەلە سوید دامەزراوە ،دامەزراوە بۆ ئامانجی پاڵپشتی کردن و هاوکاری کردن  لەگەڵ بازرگانی و دامەزراوەی کلتوری وکونسوڵخانەی سوید لەهەموو جیهان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوە (Swedish Institute)

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

– سکۆلەرشیپ هەموو کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی سوید دەبێت.

-خوێندکارانی وڵاتانی (OECD/DAC)دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکار بۆ خوێندن لە ئاستی ماجستێر لە هەموو بوارەکاندا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکاری

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت ناوتۆمار بکات لەزانکۆ پاشان داواکاری وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێشکەش بکات.

-خوێندکارەکان دەبێت نامەیەک نوسێت لەسەر ئەوەی کەبۆچی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-سی ڤی ودوو نامەی جیاوازی پشتگیری.

-سەلماندنی ئەوەی کە ئەزموونی سەرکردایەتی هەیە.

-کۆپی پاسپۆرت.

-خوێندکار دەبێت هەڵگریبروانامەی بەکالۆریۆس بێت.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان دەبێت شارەزایی خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت بە پێشکەش کردنی بروانامەی زمانی ئینگلیزی.

سوود

دامەزراوەی سویدی ٣٠٠ سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی وە پرۆگرامەکە کرێی خوێندن و تێچووی ژیان بەبری ١٠٦٦$ وە کرێی گەشت بەبری ١٦٠٠$ وبیمەی رووداو.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu