زەمالەی خوێندنی دکتۆرا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هۆلەندا

زانکۆی(Ghent) کورسی دکتۆرا دابین دەکات بۆ خوێندکارە بەهرەدارکانی وڵاتە تارە گەشەسەندووەکان لە (Belgium)

زانکۆی(Ghent) زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتیە لە (Belgium)، لەساڵەی ١٨١٧ دامەزراوە لەلایەن پاشا ولیامی یەکەم لە هۆڵەندا ،(Ghent) زانکۆیەکی خۆ بەرێوبەرییە لە ژیرییەکی تایبەتی دا بۆ نمونە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ هیچ ئاین و ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی نیە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەربوارێکی لێکۆڵینەوە بەڵام زیاتر گرنگی دراوە بەو بوارانەی کە پەیوەستن بە گەشەسەندنەوە.

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا.

-خوێندکارانی دانیشتووی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لە (Ghent University) دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٤/٢/٢٠٢٠

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت دانیشتووی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو بێت

-خوێندکار دەبێت گرنتی ئەوە بدات کە توانای هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی فوول تایم لەسەر پرۆژەی دکتۆراکەی بۆ ماوەی ٢٤ مانگ لە زانکۆیەکی هاوبەش لە یەکێک لە وڵاتە تازە گەشەسەندووە هەڵبژێردراوەکان

-خوێندکار دەبێت دەقێکی داواکاری بنوسێت ئەوەی تیا روونبکاتەوە کە دەیەویت ببێت بە خوێندکاری فوول تایمی دکتۆرا یان ستاف لەو زانکۆ هاوبەشە یان هاوبەشی بکات بۆ وانەوتنەوە  یان لەهەر بوارێکی تردا بێت تواناکانی کۆبکاتەوە لە لێکۆڵینەوەی دکتۆراکەیدا لە باسوور

-ئەو دەقەی کە خوێندکار دەینوسێت پێوسیتە ئەوەی تیا روون بکاتەوە  کە سکۆلەرشیپی دکتۆرای ناوخۆیی وەردەگرێت یا مووچە بۆ ماوەی ٢٤ مانگ کاتێک کە کاردەکات لەزانکۆ هاوبەشەکە لەباشوور

سوود

-چوار مانگی لێکۆڵینەوەی دکتۆرا لە زانکۆیەکی هاوبەش دەبێت لەباشوور کە هیچ پارەیەکی خوێندن دابین ناکرێت ،ئەم ماوەیەلەخوێندنی دکتۆراکە دەبێت خوێندکار کرێی خوێندن دابین بکات ئیتر لەرێگای (سکۆلەرشیپی دکتۆرای ناوخۆ بێت یان لەرێی وەرگرتنی مووچە) لە زانکۆ هاوبەشەکەی باشوور

-زانکۆی بری ٣٠١ یۆرۆ بۆ هەرمانگیک دابیندەکات وە بری ٨٠٠٠یۆرۆ بۆ کرێی گەشت کردن

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu