پرۆگرامی (IYLEP) بۆ گەنجانی عێراق لە ئەمریکا

In ئەمریکا, ئۆڤەری خوێندن, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەمریکی بۆ گەنجانی سەرکردەی عێراقی ناسراو بە ئایلپ (IYLEP) بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کراوەتەوە و ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد داواکاری بۆ بەشداربوون لە پڕۆگرامەکە وەردەگرێت. دوا ڕۆژ بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١٥ ی مانگی ١٢ یە. ئەم پڕۆگرامە کە لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت دەرفەتێکی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی ناوازەیە بۆ گەنجانی سەرکردەی بەهەرەمەند و لەخۆبوردوی عێراقی بۆ گەشتکردن بۆ ئەمریکاو بەسەربردنی ٤ هەفتە لە ناو کۆمەڵگەکانی ئەمریکا و ئەزموونکردنی کلتوری ئەمریکی لە نزیکەوە. پڕۆگرامەکە لە سێ بەش بکێهاتووە: ئایلپ بۆ خوێندکارانی زانکۆ، ئایلپ بۆ خوێندکارانی ئامادەیی (ئەوانەی دەتوانن بە ئینگلیزی بدوێن) و پاشان ئایلپ بۆ خوێندکارانی ئامادەیی (زمانی عەرەبی).

Image result for iylep 2020

١- پرۆگرامی (IYLEP)بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس

ئەم پرۆگرامە چوار هەفتەیە بۆ راهێنانی گەنجە پێشەنگەکان وە پۆلی خوێندن ئامادە کراوە بۆ گەنجە عێراقیە بەهرەدارەکان ،خوێندکارەکان میوانداری دەکرێن لەلایەن چوارزانکۆی ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە وە تیشکیان خستۆتە سەر چوار بوار (زانست وتەکنەلۆجیا،بەرێوەبردنی گشتی،پاراستنی ژینگەو مێژوو ،تەندروستی کۆمەڵ).

٢-پرۆگرامی (IYLEP) بۆ خوێندکارانی ئامادەیی (زمانی ئینگلیزی)

ئەم پرۆگرامە چوار هەفتەیە بۆ راهێنانی گەنجە پێشەنگەکان لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ گەنجانی عێراق کە تەمەنیان لە نێوان ١٥-١٧ ساڵە ، هەروەها رێنیشاندەرە پێگەیشتوەکانیش ئەتوانن داواکاری پێشکەشی ئەم پرۆگرامەبکەن وەک یارمەتیدەری گەنجەکان، ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ گەشەسەندنی گەنجە پێگەیشتوەکانە لە عێراق و ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا،کە ژیریەکی بەهێزیان هەیە بۆ( بەرپرسیاریەتی شارستانی ،لەئەستۆگرتنی پێشکەوتنی کۆمەڵگا،هۆشیاری کێشە جیهانیەکان )و کارامەیی پێشرەوی کردنیان هەیە.

٣- پرۆگرامی (IYLEP) بۆ خوێندکارانی ئامادەیی (زمانی عەرەبی)

ئەم پرۆگرامە لە (IYLEP) ی ئینگلیزیەوە دارێژراوە کە پێکەوە خوێندکارانی ئامادەیی تەمەن ١٥-١٧ساڵ ورێنیشاندەرە پێگەیشتوەکانیان دەتوانن بەشداری تێدا بکەن بۆ ماوەی چوار هەفتەیە و بەڵام لەم پرۆگرامەدا وەرگێری زمانی عەرەبی دابین کراوە ،خوێندکارەکان کارامەییان گەشەدەکات لە (پێشرەوی کردن ،پەروەردەی شارستانی ،بەرپرسیاریەتی ،هۆشیاری جۆراوجۆر ،بەدەستهێنانی شارستانی ) هەروەها گەنجەکان هەلیان هەیە بۆ بنیادنانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی.

-خویندکارانی ئامادەیی عێراق کە شارەزاییان لەزمانی ئینگلیزی دا هەیە پێویستە داواکاری پێشکەشی پرۆگرامی(IYLEP)ی زمانی ئینگلیزی بکەن

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١٢/٢٠١٩یە کاتژمێر ١١:٥٩

بۆ بینینی مەرجەکان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کلیک بکە

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu