لەمەودوا مۆڵەتی خوێندن چۆن دەدرێت؟

In خوێــنــدن, ڕێنمایەکانی وەزارەت, سلایدەر

ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی سێ وەزارەتەوە، مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران رێك دەخاتەوە.

بەپێی فەرمانێكی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، كە لە 27ی 10 دەرچوووە، بڕیاری ئەوە دراوە كە لە رێگەی هەرسێ وەزارەتی (پلاندانان، دارایی، خوێندنی باڵا )و بە هەماهەنگیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، رێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی خوێندن دەربكرێت.

جەختیش كراوەتەوە، ئەو لیژنەیە رێنمایی و میکانیزمی تایبەت بە چۆنیەتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لەبەر رۆشنایی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان دەردەكات.

لە ئێستادا هیچ مۆڵەتێکی خوێندن رەزامەندیی لەسەر نادرێت، تا ئەو کاتەی میکانزم و رێنمایی پێویست دەردەچێت.

(نەزهەت ساڵح) راوێژكار لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان  رایگەیاند: «ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و دارایی و پلاندانان، رێنمایی نوێ دادەڕێژێتەوە، بۆ ئەوەی میكانزمی تازە بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن پەیڕەو بكرێت».

روونیشی كردەوە، تاوەكوو دەرچوونی میکانزم و رێنمایی نوێ، مۆڵەتی خوێندن بە هەموو جۆرێك راگیراوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو فەرمانبەرانەی بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ مۆڵەتیان پێدراوە، كێشەیان نابێت و مۆڵەتیان پێ دەرێت.

ئەنجومەنی وەزیران پێشووتر بڕیاری دابوو، بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران، بەپێی ماددە 50ی یاسای خزمەتی شارستانی مامەڵە بكرێت.

بەپێی ماددەكە، وەزیری پەیوەندیدار بە رەزامەندیی وەزیری دارایی، بۆی هەیە بۆ ماوەی دوو ساڵ بە مووچەی تەواو مۆڵەتی خوێندن بداتە فەرمانبەر، بەو مەرجەی سێ ساڵ خزمەتی تەواو كردبێت، هەروەها ئەوەی پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت بۆی هەیە دوو ساڵی تریش مۆڵەت وەربگرێت، مۆڵەتەكەشی بۆ خزمەتی خانەنشینی و خزمەتەكانی تر ئەژمار دەكرا.

پێشووتر مەرجێكی پێدانی مۆڵەتی خوێندن ئەوەبوو، كە دەبوو ئەو وەزارەتەی فەرمانبەرەكەی تێدایە پێویستیان بەو پسپۆڕییە هەبێت، كەوا فەرمانبەرەكە بۆی دەخوێنێت و لەگەڵ پسپۆڕیەتییەكەی بگونجێت. پێشنیار كراوە، مۆڵەتی خوێندن بە تەواوی شایستەكانی مووچە و دەرماڵەوە بدرێت بە فەرمانبەر، بۆ ئەوەی خوێندنەكەی تەواو بكات.

سەبارەت بە هەبوونی وەزارەتی دارایی لە لیژنەكە گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەو ئاماژەی بەوە دا، ئەوان لە لیژنەكە ئەندامن و ئەوەی پەیوەندیی بە ئەوانەوە هەبێت بۆ مۆڵەتدان گەڵاڵەی دەكەن.

(د.محەمەد قادر) گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  رایگەیاند، بەشێك لە فەرمانبەرانیان مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە.

گوتی: «ئەوانەی لاری نەبوونیان وەرگرتبێت، مۆڵەتی خوێندنیان پێ دەدرێت و كێشەیان نابێت».

(ئامانج رەحیم) سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان رایگەیاند: “ڕاگرتنى مۆڵەتی خوێندن لەناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی وڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە و ئەو مۆڵەتانە بەدەر کراون لە ڕاگرتن و بەردەوام دەبن، بە مەرجێک بەگوێرەی یاسا و پێوەرە کارپێکراوەکان بن».

  • سەرچاوە(باسنیوز)

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu