زەمالەی خوێندن لە ئەمریکا

In ئەمریکا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی ( Alabama) خۆشحاڵە بە دابینکردنی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەدرێت بە خوێندکارە سەرکەوتوەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەستیانکردوە بە خوێندنی لە ئاستی بەکالۆریۆس لەیەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا.

زانکۆی ( Alabama)وەک زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتی لەساڵی ١٨٢٠ دامەزراوە ،و کۆنترین و گەورەترین زانکۆیە لە ( Alabama)دا ، دابەشبووە بەسەر ١٣ ئەکادیمیادا کە ئاستە جیاوەزەکانی بەکالۆریۆس وماجستێر و بۆرد و دکتۆرا دابین دەکات.

زانکۆی ( Alabama)باشترین فێرکردن و لێکۆڵینەوەو خزمەتگوزاری دابین دەکات بۆ خوێندکار ، زانکۆ رۆلێکی تەواوکاری دەبینێت لە کەش وهەواو کلتورو شارستانیەتی دا ، زانکۆ تواناکانی خوێندکار.

دەدۆزنەوە بۆ هەڵبژاردنی بواری کارکردنیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١٢/٢٠١٩یە.

-ناوی زانکۆ (University of Alabama)

-سکۆلەرسیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٨،٠٠٠$ بۆ ٢٦،٠٠٠$ دابین دەکات بۆ خوێندکار .

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لەهەر بوارێکدا کەلە زانکۆ بەردەستە بۆ خوێندن.

داواکاری

-بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ خوێندکار پێویستە پێشەکی لە زانکۆ وەربگیرێت وەک خوێندکاری ئاستی بەکالۆریۆس پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت کۆپی پاسپۆرت وڤیزا ودۆکیومێنتی کۆچکردن وکە ()کارت لەخۆبگرێت و کۆپی بروانامەی خوێندنی ئامادەیی هەر خوێندنگەیەک کە خوێندکار لێی خوێندووە.

-خوێندکار دەبێت بەلایەنی کەمەوە کۆنمرەی ٣ی هەبێت لە تاقیکردنەوەی (GPA)و (ACT)و(SAT) ، هەروەها ئەو داواکارییانەی زانکۆ جێبەجێ بکات کە لێی داواکراوە.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

بۆ پیشاندانی توانای زمانی ئینگلیزی خوێندکار دەبێت ئەم نمرانەی هەبێت

-نمرەی ٧٩ یان زیاتر لە تاقیکردنەوەی (TOEFL iBT)دا

-وە کۆدی ١٨٣٠ لە (TOEFL)دا

-نمرەی ٥٥٠ لە تاقیکردنەوەی (TOEFL paper-based)دا

-نمرەی ٦ یان زیاتر لە تاقیکردنەوەی (IELTS)دا

-نمرەی ٥٤ یان زیاتری هەبێت لە تاقیکردنەوەی کەسی زمانی ئینگلیزی

-نمرەی ٥١ یان زیاتر لە تاقیکردنەوەی (Duolingo)دا

-خوێندکار پێویستە هەر داواکاریەکی تری زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی کە هەبوو جێبەجێی بکات

سوود

-بۆ سکۆلەرشیپی ( Presidential)ئەو خوێندکارانەی نمرەی (٣٢-٣٦ یان هەبێت لە (ACT)دا و ١٤٢٠-١٦٠٠ یان هەبێت لە(SAT) دا و زیاتر لە ٣.٥ (GPA)دا ئەوا بری ٢٦،٠٠٠$یان پێدەدرێت.

-بۆ سکۆلەرشیپی (UA Schola)ئەو خوێندکارانەی نمرەی (٣٠-٣١ یان هەبێت لە (ACT)دا و ١٣٦٠-١٤١٠ یان هەبێت لە(SAT) دا و زیاتر لە ٣.٥ (GPA)دا ئەوا بری ٢٠،٠٠٠$یان پێدەدرێت.

-بۆ سکۆلەرشیپی (Foundation in Excellence)ئەو خوێندکارانەی نمرەی (٢٩یان هەبێت لە (ACT)دا و ١٣٣٠-١٣٥٩ یان هەبێت لە(SAT) دا و زیاتر لە ٣.٥ (GPA)دا ئەوا بری ١٥،٠٠٠$یان پێدەدرێت.

-بۆ سکۆلەرشیپی (Collegiate )ئەو خوێندکارانەی نمرەی (٢٨یان هەبێت لە (ACT)دا و ١٣٠٠-١٣٢٠ یان هەبێت لە(SAT) دا و زیاتر لە ٣.٥ (GPA)دا ئەوا بری ١٠،٠٠٠$یان پێدەدرێت.

-بۆ سکۆلەرشیپی (Capstone)ئەو خوێندکارانەی نمرەی (٢٧یان هەبێت لە (ACT)دا و ١٢٦٠-١٢٩٠ یان هەبێت لە(SAT) دا و زیاتر لە ٣.٥ (GPA)دا ئەوا بری ٨،٠٠٠$یان پێدەدرێت.

-بۆ سکۆلەرشیپی (Capstone)ئەو خوێندکارانەی نمرەی (٢٨-٢٩یان هەبێت لە (ACT)دا و ١٣٠٠-١٣٥٠ یان هەبێت لە(SAT) دا و ٣بۆ ٣،٤٥ (GPA)دا ئەوا بری ٨٠٠٠$یان پێدەدرێت.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

خوێندن لە بەریتانیا

-کۆمپانیای موکریان لە ئێستادا دەرفەتی خوێندن و وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیا دەڕەخسێنێت. -ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لە ئاستەکانی (بەکالۆریۆس-ماستەر-دکتۆرا) بخوێنن و بروانامەی

Read More...

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu