زەمالەی خوێندن لەبواری یاسا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئەگەر ئەتەوێت لە بریطانیا بخوێنینت ئەوا هەلێکی بێهاوتا وسەرسورهێنەر هەیە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی (Chevening Partner)بۆ بەشی یاسا کەلەلایەن زانکۆی(Queen Mary )لەلەندەن دابین کراوە.

ئەم سکۆلەرشیپە بەردەستە بۆ ئەوخوێندکارانەی کە لەوڵاتە گەشەسەندووەکانەوە هاتووەن بۆ خوێندنی ماجستێری یەک ساڵ لە ئاستی ماجستێر لەبواری یاسا لە هەموو زانکۆکانی  بریطانیا ،پرۆگرامەکە دیزاین کراوە بۆ دابین کردنی کورسی خوێندنی فوول سکۆلەرشیپ لە یاسادا بۆ ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکار بۆ خوێندنی کۆرسی یەک ساڵی ماجستێر بۆ خوێندکارە  پێشکەوتووەکان.

زانکۆی(Queen Mary )سکۆلەرشیپی بەکالۆریۆس وماجستێری خوێندن وماجستێری لێکۆڵینەوەلەرێی بوارەجیاوازەکان کە خوێندکار هەموو کاتێک نایدۆزیتەوە لە زانکۆکانی( Russell Group).

دەربارەی سکۆلەرایپ

-ناوی زانکۆ(Queen Mary University of London)

-پێشکەشکردنی داوکاری لە٦/٨/٢٠١٩ دەکرێتەوەو لە ٦/١١ کۆتای پێدێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی یاسا بەردەستە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ کرێی ژیان وکرێی خوێندن لەئەستۆ دەگرێت.

-ژمارەی کورسییەکان دوو کورسیە.

-ئەم سکۆلەرسیپە بۆ خوێندکارانی وڵاتانی گەشەسەندووە.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیا دەبیت.

-کاتی کۆتای پێشکەش کردنی داواکاری ٦/١١/٢٠١٩.

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

داواکاری

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکات ئەوا پێویستە پێشەکی لەزانکۆی (Queen Mary)ناوی خۆی تۆمار بکات پاشان دەتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت.

-خوێندکار دەبێت ئەم دۆکیومێنتانە پێشکەش بکات ،فۆرمی داواکاری ،بروانامە ،وردەکاری خوێندکار لەلایەن کەسێکی ناوبژیوان ،دەقێکی مەبەستی خوێندکار لە پێشکەشکردنی داواکاری ،سی ڤی،بروانامەی (IELTS/TOEFL).

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا پێوسیتە داواکارییەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن.

سوود

سکۆەرشیپەکە کرێی خوێندنی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات لەئەستۆ دەگرێت هەروەها مووچەی ژیان وکرێی گەشتی فرۆکە لەئەستۆ دەگرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu