زەمالەی بواری وەرزش

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی(Bradford)سکۆلەرشیپی لەبواری وەرزشدا بۆ خوێندکارە نوێکان پێشکەش دەکات

زیاتر لە ٥کورسی سکۆلەرشیپ بەرسەدتە بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان لەهەمو وڵاتانەوە کە ئارەزوو دەکەن ئاستی بەکالۆریۆس وماجستیربخوێنن لەو زانکۆیە.

زانکۆی (Bradford)هەمیشە رابەر بووە لە گەشەپێدانی بابەت وکۆرسە تازەکان وە شێوازەکانی وانە ووتنەوە و بیرکردنەوەو پێشبینی کردن ،وە بوارێکی فراوانی هەیە کە زیاتر لە ١٤٠،٠٠٠خوێندکاری هەیە لە ١٧٥وڵاتەوە لە سەرانسەری جیهان.

لەکاتی خوێندن لەم زانکۆیەدا کاندیدەکان ئەتوانن ئەزموونی خوێندکاری لەدەرەوەی وڵاتی خۆیان بەدەست بهێنن کە وایان لێدەکات بتوانن ببن بە سەرکردە لەبوارەکەی خۆیاندا وە پاڵپشتی تاکەکەسی بەهێز بەدەست بهێنن لەماوەی خوێندنەکەیاندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢/٨/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس وماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری ١٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت بە خوێندکار.

– ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرسیپ ٥کورسیە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

-خوێندکارانی هەموو وڵاتان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

داواکاری

-خوێندکار پێویستە لە پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریدا بێت بۆ وەرگرتنی لە زانکۆ وە پێویستە ستانداردێکی نەتەوەی یان ناوچەیی هەبێت لەوەرزشەکەیدا وە دەبێت بەڵگەی بەهێز پێشکەش بکات لەئەرکی دەرەکی لە داهاتوودا ،وە پێویستە باگراوندێکی ئەکادیمی هەبێت بۆ وەرگرتنی بە سەرکەوتووی لەکۆرسی زانکۆدا.

-خوێندکار پێویستە پێشەکی داواکاری پێشکەشی وەرگرتن بکات لە زانکۆ پاشان دەتوانیت داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

-خوێندکار لێی داواکراوە کە وەردەکاریەکانی خۆی پێشکەش بکات بۆپاپلشتی کردنی ئەرکەکەی وە ئەوە روونبکاتەوە کە بۆچی ئەوباوەرپێکراوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی وەرزش.

داواکاری زمان

خوێندکار پێویستە شارەزایی زمانی ئینگلیزی بسەلمێنێت پێش ناوتۆمارکردنی لەزانکۆ لەهەر کۆرسێکی بەکالۆریۆس یان ماجستێر.

سوود

خوێندکار کرێی خوێندنی بۆ دەدرێت بەبری زیاتر لە ١٠٠٠یۆرۆ،و گەیشتن بە زانیاری وەرزشی وکارو ئەکادیمی وەرزشی ،وە بەئەندامبوونی بەخۆرایی وەرزشی وە داشکاندنی کرێی یەکێتی وەرزشکاران وە داشکاندن لە پاکێجی وەرزشی

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu