زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا کێشەی داراییت هەیە لەخوێندنی یاسادا؟؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە ئەوا ئەتوانی سەیری سکۆلەرشیپی (DAAD)بکەیت بۆ خوێندکارانی وڵاتە گەشەسەندووەکان لە ئەڵمانیا کەلەلایەن سەنتەری (Munich Intellectual Property Law ).

سکۆلەرشیپەکە دابین کراوە لەلایەن (DAAD)ەوە  وپشتگیری دارایی بۆ ئەوکاندیدە ئاست بەرزانەی کە دەیانەوێت ئاستی ماجستێر بخوێنن لەیاسادا لە (MIPLC).

رێکخراوی (DAAD)پشتگیری خوێندکارانی ئەڵمانی وخوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کاری نێودەوڵەتی لە زانکۆکانی ئەڵمانیا،وە یارمەتی وڵاتە گەشەسەندووەکان دەدات بۆ بنیادنانی سیستمی تایبەتی خۆیان لە بواری خوێندنی باڵادا،وە پاڵپشتی خوێندنی ئەڵمانی وزمانی ئەڵمانی

لەسەنتەری (Munich Intellectual Property Law ) دا خوێندکارەکان دەتوانن پێگەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن لە جیهانی (IP)دا وە دەتوانن لە لە دامەزراوەکانی (IP)وەک نوێنەری نەتەوەیی  وئۆفیسی بازرگانی کاربکەن وە (MIPLC)پاڵپشتی گەشەسەندی کار وراهێنەری خزمەتگوزاری دابین دەکات.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتایی پێشکەش کردنی داواکاری ١٥/١٠/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرسیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ مانگانەبری ٨٥٠یۆرۆ دەبەخشێت.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی وڵاتانی گەشەسەندوو.

-خوێندن لەوڵاتی ئەڵمانیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێرە لەیاسادا.

داواکاری

خوێندکارەکان پێویستە بەلایەنی کەمەوە دووساڵ لەئەزموونێکی پرۆفیشنالیانی فوول تایمیان هەبێت لەدامودەزگایەکی گشتیدایاخود کۆمپانیایەکی هەرێمی یان تایبەتی لەوڵاتەکەی خۆیان.

-پێوستە ئەو دوساڵی کارکردنە تەواو بکەن لە سەرەتای دەستپێکردنی خوێندکەیاندا لەمانگی ١٠دا ،ئەزموونەکە پێویستە وەریان گرتبێت لە دوای کۆتای هاتنی خوێندنی زانکۆیان.

-بۆ پێشکەش کردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپ خوێندکارەن پێویستە پێشەکی لەزانکۆی (MIPLC)وەربگیرێن بۆ خوێندنی ماجستێر پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن.

-خوێندکارەکان پێویستە لەگەڵ ناوتۆمار کردندا هموو دۆکیومێنتەکانیان پێشکەش بکەن.

-بۆ ناوتۆمارکردن خوێندکار دەبێت بروانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.

داواکاری زمان

هەموو خوێندکارەکان پێویستە زانیارییەکی تەواویان هەبێت لەزمانی ئینگلیزیدا.

سوود

سکۆلەرشیپەکە داشکاندنی تەواوەتی لە کرێی خوێندن وکرێی بەشداربوون لەزانکۆی (MIPLC)وە مووچەی مانگانەی ٨٥٠یۆرۆ،هەروەها کرێی (تەندروستی و رووداو و بیمەی لێپرسراوی لە ئەڵمانیا وە کرێی گەشت کردن وخوێندن ولێکۆڵینەوە کۆرسی ئەڵمانی) پێش دەستپێکردنی پرۆگرامەکە دابین دەکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu