زەمالەی خوێندنی بوارەکانی (دراما ،فلیم ، مێژووی هونەر)

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی(Kent)کورسی خوێندنی ئاستی ماجستێرودکتۆرا بۆ خوێندکارە ئاست بەرزەکان ،ئەم سکۆلەرشیپە کراوەیە بۆ خوێندکارانی بیانی و(UK/EU)کەنامەی قبولیان وەرگرتووە لەیەکێک لەپرۆگرامەکانی (MA).

پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ هەموو کاندیدەکان لەهەر نەتەوەیەک بن وە ئەوانەی کەتیشکیان خستووەتە سەر خوێندنی ئاستی ماجستێریان ،خوێندکار پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆسیان لەوبوارەدا بێت کە پەیوەستە بەخوێندنی ماجستێرەکەیانەوە ،یاخود هاوتا بێت لەگەڵ مەرجەکانی وڵاتانی دەرەوەی بریطانیا

زانکۆی(Kent)دەناسرێتەوە وەک زانکۆی( Beloff’s plate glass).لەساڵی ١٩٦٥ دامەزراوە وهەروەها ناسراوە وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی پێشکەوتوو،وە زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە کەلە شاری کێنتە لەبریطانیا.

زانکۆ یارمەتی خوێندکار دەدات بۆ دانانی پلانی ستراتیژی بۆ خوێندنەکەیان لەرێگەی جیاوازەوە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی گەش هەروەها چەندین سیمینار رێکدەخەن بۆپێدانی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەوکۆرسەی کەهەڵیان بژاردووە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە(The University of Kent).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری ١٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت بە خوێندکار.

-چوار کورسی خوێندن دابین کراوە بۆ خوێندکاران.

-خوێندن لەواڵتی بریطانیا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەش کردنی داواکاری ٢٦/٥/٢٠١٩یە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

-خوێندکارانی هەموو وڵاتان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندکاران ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لە پرۆگرامەکانی (دراما ،فلیم یان مێژووی هونەر).

داواکارییەکان

-خوێندکارەکان پێویستە نامەی قبول وەربگرن لە یەکێک لە پرۆگرامەکانی (NA)لەزانکۆ ،ئەو خوێندکارانەی کە توانای داهێنانی خۆیان لە (دراما ،فلیم یان مێژووی ئەدەب )پیشاندەدەن ئەوا وەردەگیرێن.

-خوێندکار پێویستە پێشەکی بۆئاستی ماجستێر لە زانکۆی (Kent)وەربگیرێت پاشان سکۆلەرشیپ بەشێوەی ئۆتۆماتیکی ئاراستە دەکرێت بۆ سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار پێویستە نمونەیەک بنوسێت کەبەلایەنی کەمەوە ٤٠٠ ووشە بێت وە چووندێک بتوانێت شارەزایی خۆی لەبوارەکەیدا دەربخات لەماوەی ساڵانی پێشوودا ئەمەش وەک فلیمی (blogging)یاخود دروستکردنی فلیمی یوتیوب یان پێشکەشکردن وقسەکردن لەسەر بابەتێک ،کاری کۆمەڵایەتی لەبواری هونەریدا ، بڵاوکراوەی چالاکییەکانی …..

-خوێندکار پێویستە بروانامەی هەبێت لەوبوارانەدا لەزانکۆیەکی بریطانیا بێت یاخود هەرزانکۆیەکی تری باوەرپێکراو.

داواکاری زمان

خوێندکار پێویستە پێش دەستپێکردنی خویندنی ماجستێر قسەکەرێکی باشی زمانی ئینگلیزی بێت هەروەها لەنوسینیشدا وەپێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی ببینێت

سوود

پرۆگرامەکە بری ١٠٠٠ یۆرۆ دەبەخشێت وەک کرێی خوێندنی ساڵێک

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu