زەمالەی خوێندن لەبریطانیا

In خوێندن, زەمالە, سلایدەر

ناوبانگت بەرزبکەرەوە لەگەل ئەم سکۆلەرشیپە نایابەبۆ ئەوخوێندکارانەی کەهەڵگری بروانامەی (International Baccalaureate Diploma )ئەتوانن سکۆلەرشیپ وەربگرن لەزانکۆی(Nottingham).

پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ هەموو خوێندکارانی نێودەوڵەتی کەوەک خوێندکاری بیانی حسابدەکرێن بۆ مەبەستی کرێی خوێندن .پرۆگرامەکە بری ٢،٥٠٠یۆرۆ بۆ زیاتر لە١٥،٠٠٠ یۆرۆلەرێی کرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠.

زانکۆی(Nottingham) ئەزموون وخوێندنی پێشکەوتووی لێکۆڵینەوە بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان دابین دەکات ،زانکۆ لەساڵی ١٨٨١ دامەزراوە وەزانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتییە بناغەکەی لەرۆژهەڵاتی (Midlands)لە بریطانیا.

زۆربەی خوێندکارەکانی زانکۆ هەلیان پێدەدرێت بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات لەماوەی ئەرکی زانکۆکەیاندا ،خوێندکار چانسی هەیە بۆ ئامادەبێت لە (Global Opportunities Fair)لە مانگی ١١ی هەموو ساڵێک.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١/٨/٢٠١٩یە لە١٢ی نیوەشەوبەکاتی بریطانیا.

-خوێندکارەکان لەهەروڵاتێک بن ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.

-سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ هەموو هەموو ئەوبوارانەی خوێندن کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکارییەکان

خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی (International Baccalaureate Diploma)بن بەنمرەی ٣٨یان زیاتر .بۆ دەستپێکردنی پرۆگرامی فوولتایمی ئاستی بەکالۆریۆس (بێجگە لەBMBS Medicine )لەزانکۆی (Nottingham)لەمانگی ٩ی٢٠١٩دا ،خوێندکارەکان پێویستە نامەی قبولیان هەبیت وە وەڵامی پێشنیارەکەیان بدرێتەوە وە دەبێت لە ١/٨ داخوێندکار بروانامەی (International Baccalaureate Diploma)پێشکەش بەزانکۆ بکات.

-خوێندکار پێویستە بەلایەنی کەمەوە ١٨ساڵ بێت.

-خویندکار پێویستە بروانامەی توانا وئاشکراپێشکەش بەزانکۆبکات یاخود هەربروانامەیەک کەلێی داواکراوە لەکاتی ناوتۆمارکردن.

-خوێندکار پێویستە هەڵگری بروانامەی (International Baccalaureate Diploma)بێت.

داواکاری زمان

ئەوخوێندکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە ئامادەکاری بکەن بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی زمانی ئینگلیزی وەک (IELTS)پێش دەستپێکردنی خوێندنیان لەزانکۆدا.

سوود

بری بەخشین بۆ خوێندکار بەندە لەسەر نمرەی بروانامەی (International Baccalaureate Diploma) وە ئەو کۆرسەی کەهەڵی بژاردووە بۆ خوێندن.

-ئەوخوێندکارانەی کەنمرەی ٣٨-٣٩یان هەیە لەبروانامەی (International Baccalaureate Diploma)دا ئەوا کرێی خوێندنیان بەبری ٢٥٠٠ یۆرۆ تەنهابۆساڵی یەکەمی دابین دەکرێت لەلایەن سکۆلەرشیپەوە.

-ئەوخوێندکارانەی کەنمرەی ٤٠-٤٥یان هەیە لەبروانامەی (International Baccalaureate Diploma)دا ئەوا کرێی خوێندنیان بەبری ٢٥٠٠ یۆرۆبۆ ٦٠٠٠ یۆرۆ تەنهابۆساڵی یەکەمی دابین دەکرێت لەلایەن سکۆلەرشیپەوە وەبری ٣٠٠٠یۆرۆ ساڵانە پێیدەدرێت .ئەوخوێندکارانەی کەئەوکۆرسانە ئەخوێنن لەکۆلێژو بەشەبەشداربووەکان ئەوا کرێی خوێندنیان بەبری ٦٠٠٠یۆرۆ بۆ ٢٥٠٠ یۆرۆ لەلایەن بەش وکۆلێژەکانیان دابین دەکرێت بۆ ساڵی دووەمی خوێندنیان.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu