زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا وفەرەنسا

In خوێندن, زەمالە

دەرفەت هەیە بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس لەلایەن (Sciences Po)و( Freie Universität Berlin)ەوە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس .سکۆلەرشیپی ( Stephen M. Kellen)کرێی دووساڵی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت لە (Sciences Po)وە کرێی ژیان بە بری ٦٠٠٠$ دەبەخشێت بە خوێندکار.

(Sciences Po)زانکۆیەکە لە پاریس لە وڵاتی فەرەنسا وە ناوبانگی هەیە لە فەرەنسا بۆ بوون بە دامەزراوەیەکی هەڵبژاردە وە لە ریزبەندی چوارەمی نێودەوڵەتییەلە بواری سیاسی و خوێندنی نێودەوڵەتی لە ریزبەندی (QS)ی جیهانیدا.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢٣/٦/٢٠١٩یە.

-هاندانی تاکەکەسە گەنجەکان بۆ مانەوەیەیان لە ئەوروپا بە پێدانی کلیلی خوێندنی ئەم بەشانە (یاسا،ئابووری،مێژوو،زانستی سیاسی ،سایکۆلۆژیا)وە پێدانی هەل بۆئەوەی بتوانن بە سێ زمان گفتووگۆ بکەن وە شارەزاییان هەبێت لە هەردوو کەلتوری ئەڵمانی وفەرەنسی.

-سکۆلەرشیپەکە کرێی دووساڵی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت لە (Sciences Po)وە کرێی ژیان بە بری ٦٠٠٠$ دەبەخشێت بۆ مانەوەی دووساڵ لە کەمپی (Po’s French-German European)لە شاری نانسی وە کرێی ژیان بەبری ٧٠٠٠$ بۆ هەرساڵێک کە دوو ساڵ ئەم بڕە وەردەگرن بۆ خەرجکردنی لە (Otto-Suhr-Institut of Freie Universität).

-خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان ئەتوان داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.

-ژمارەی کۆرسیەکان یەک کورسیە.

-سکۆلەرشیپ دەکرێت لە ئەڵمانیا یاخود فەرەنسا وەربگیرێت.

داواکارییەکان

سکۆلەرشیپ دەدرێت بەوخوێندکارانەی کە ئەو مەرجانەیان تێدایە کەلەلایەن ( Stephen M. Kellen)دانراوە.

١-ئاستی بەرز: وەک ئەو ئاستە ئەکادیمییەی کەلە زانکۆ داواکراوە.

٢- بینین : وەک پیشاندانی لەرێی نوسینێک لەسەر ئەو بابەتەی بۆی دیاری کراوە.

٣-بەخشندەی : کە پیشاندەدرێت لەرێی گرتنەئەستۆی خزمەتکردنی ئەوانی تر.

داواکاری زمان

-هەبوونی ئاستی (b2)لە زمانی فەرەنسی و ئەلمانی دا وە ئاستی (b1)لە زمانی ئینگلیزیدا

-خویندکار پێویستە نامەیەکی پشتگیری بنوسێت وئارەزووی خۆی بۆ خوێندن لە بەرلین باسبکات کە (١٠٠٠) ووشە بێت و بە زمانی ئینگلیزی نوسرابێت

-خویندکار دەبێت ووتارێک بنوسێت لەسەر بەبەتێک کە دەبێت پێشکەش بکریت لە کۆتای ساڵی ٢٠١٩دا وە (٢٠٠٠) ووشە بێت بە زمانی ئینگلیزی

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu