زەمالەی خوێندن لە بەلجیکا

In خوێندن, زەمالە

خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ سکۆلەرشیپی (Erasmus+) بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێری زانستی لە بوارەکانی زانستی خۆراک و تەکنەلۆجیاو بازرگانی،سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان لە هەموو جیهانەوە بۆ سێ وەرگرتنی یەکلەدوای یەک وە هەروەها بۆ وەرگرتنیان لە ساڵی خویندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دا.

(KU Leuven) لە ساڵی ١٤٢٥ دا دامەزراوە وسەنتەری فێربوون بووە لە ماوەی ٦ سەدەدا تا ئەمرۆش ،بەرزترین زانکۆی بەلجیکایە هەروەها یەکێکە لە کۆنترین زانکۆکان وە زانکۆیەکی زۆر بەناوبانگی ئەوروپایە، خوێندنێکی ئاست بەرز وئەکادیمی پێشکەش بە خوێندکاران دەکات لە ئاستێکی بەرفراواندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە(The Katholieke Universiteit Leuven).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری زیاتر لە ٤٧٠٠٠یۆرۆ بۆ ئەوخوێندکارانەی کە دانیشتووی ئەوروپا نین وە بری ٣٤٠٠٠یۆرۆ بۆ خوێندکارانی ئەوروپا.

-ژمارەی کورسییەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندن لە وڵاتی بەلجیکایە.

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ١/٧/٢٠١٩یە.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی بوارەکانی (زانستی خۆراک وتەکنەلۆجیا،کیمیا،زانستی بایۆلۆجی،ئەندازیاری یان ئەوبابەتەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە ).

داواکارییەکان

-خوێندکار بۆئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆسی هەبیت لە بوارەکانی (زانستی خۆراک وتەکنەلۆجیا،کیمیا،زانستی بایۆلۆجی،ئەندازیاری یان ئەوبابەتەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە ) وە خوێندکار پێویستە شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا بە بەڵگە بسەلمێنێت

سوودەکانی سکۆلەرشیپ

– سکۆلەرشیپ بری زیاتر لە ٤٧٠٠٠یۆرۆ بۆ ئەوخوێندکارانەی کە دانیشتووی ئەوروپا نین وە بری ٣٤٠٠٠یۆرۆ بۆ خوێندکارانی ئەوروپا ،سکۆلەرشیپی فوول کرێی خویندن وبیمە وبەشێک لە تێچووی گەشت کردن و ژیان لەماوەی داخڵبوونی خویندکار بە کۆرسەکە تا ماوەی خوێندنی کۆرسەکەی وبێجگە لەمانە کۆمەڵێک بەخشینی تر بەردەستە بۆ ئەوخویندکارانەی کە پلەیان بەرزە

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu