زەمالەی خوێندن لە نەرویج

In هاوپۆلنه‌كراو

سکۆلەرشیپی قوتابخانەی بازرگانی (B1presidential) لە نەرویج بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ،ئەم سکۆلەرشیپە بۆ خوێندنی پڕۆگرامی ماجستێرە لەلایەن زانکۆوە، ئامانجی سکۆلەرشیپی (B1presidential)بۆ پێدانی تواناو هاندانی ئاکادیمییە وە خوێندکاران لەهەروڵاتێک بن ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٣/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لە (bi norwegian busineess school)

-سکۆلەرشیپەکە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێری  زانستییە.

-هەموو خوێندکارەکان پێویستەە داواکارییەکانی ئەکادیمیای وەرگرتن جێبەجێ بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

١- بۆ خوێندکارانی نەرویج :سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن لەخۆدەگرێت بۆ هەر وەرزیکی خوێندن.

٢-بۆ خویندکارانی نێودەوڵەتی : سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن ومووچەی ژیان لەخۆدەگرێت بۆ هەر وەرزیکی خوێندن.

-٢٠ کورسی سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندکارانی نێودەوڵەتی وە ١٠ کورسی سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نەرویج بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩.

-خوێندن لە وڵاتی نەرویج دەبێت.

داواکارییەکان

ئەوخوێندکارانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ لە پڕۆگرامی ماجستێر پێویستە کە نمرەی تاقیکردنەوە ی (GPA)یان بێت بەپێێ پێوەری (ECTS)*کە مەبەستی لەوەیە کەلە ١٠ خوێندکارەیەکەمەکانی بەشەکانیان بووبن

-ئەو خوێندکارانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ پرۆگرامی (BI ‘s Siviløkonom) پێویستە لە ساڵی سێیەمیاندا ئەو داواکارییە پێشکەش بکەن.

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

خوێندکارە نێودەولەتییەکان کە لە ئاستی بەکالۆریۆسن ئەبێت ئاستیان بەپێی پێوەری (GPA) بێت وە پێویستە بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییان هەبێت و کەمترین کۆنمرەیان بەم شێوەیەی خوارەوە بێت

-تاقیکردنەوەی (TOEFL)ی نوسین  بە نمرەی ٥٧٥

-تاقیکردنەوەی (TOEFL) ی کۆمپیتەر بە نمرەی ٩٠

-تاقیکردنەوەی (IELTS) بە نمرەی ٦.٥

+بڕوانامەی هەردوو تاقیکردنەوەکە نابێت لە دوو ساڵ زیاتری بەسەردا تێپەریبێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu