زەمالەی خوێندن لە ئازەربایجان

In خوێندن, زەمالە

خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆ پڕۆگرامی (ADA international fellowship) لەم پڕۆگرامەدا خوێندکار پێویستە پێشەکی لە زانکۆی (ADA) وەربگیرێت ، ئەوخوێندکارانەی کە بەدوای ژینگەیەکی فێربونی باش دەگەرێن ئەوا زانکۆی (ADA) شوینە ڕاستەکەیە بۆ هێنانەدی خەونەکانیان,زانکۆی(ADA) نزیکونەوەیەکی مۆدێرن بۆ خوێندکاران دەستەبەر دەکات وە خوێندکاران پێویستە بەرگەبگرن و ئارەزوویان هەبێت بۆ هاوکاریکردنیان لە لایەن پرۆفیسۆرە دیارەکان و کارکردنی پڕۆفیشناڵ لە لوتکەی فێربوونی دەرەکیدا

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەش کردنی داواکاری ١/٧/٢٠١٩یە

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پڕۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی هەریمی کوردستان وهەموو نەتەوەکان

-ژمارەی کورسییەکان دیاری نەکراوە

-خویندن لە لە وڵاتی ئازەربایجان دەبێت

-بابەتەکانی خوێندن بۆ ئاستی بەکالۆریۆس

١-بەڕێوەبردنی بازرگانی

٢-ئابووری

٣-ئەندازیاری کۆمپیتەر

٤-زانستی کۆمپیتەر

٥-تەکنەلۆجیای زانیاری

٦-خوێندنی نێودەوڵەتی

٧-کاروباری گشتی

-بوارەکانی خوێندن بۆ ئاستی ماجستێر

١-بەڕێوەبردنی گشتی

٢-بەڕێوەبردنی خوێندن

٣-کارەباری نێودەوڵەتی ودیبلۆماسی

-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن لەئەستۆدەگرێت

-خوێندکار پێویستە کرێی ئەمانەی خوارەوە خۆی لەئەستۆی بگرێت

١-تکتکی فڕۆکە

٢-پارەی مانگانە

٣-بیمەی تەندروستی

٤-بەشەناوخۆیی

٥-کتیب

داواکارییەکان

-خوێندکارەکان پێوستە پێشەکی لەزانکۆی(ADA) قبووڵ بکرێن

 -هەبوونی ئەزموونی کاری پێشتر لە بوارێکی گشتی دا یاخود لەئەستۆ گرتنی خزمەتگوزاری لە بوارێکی گشتی دا ئەوا زۆر جێگای ڕێزلێنانە.

-خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس کرێێ خوێندنی یەکەم ساڵی خوێندنیان لە٪١٠٠ سکۆلەرشیپ لە ئەستۆی دەگرێت.

– خوێندکارانی ئاستی ماجستێر کرێێ خوێندنی یەکەم کۆرسی خوێندنیان لە٪١٠٠ سکۆلەرشیپ لە ئەستۆی دەگرێت.

-خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن دوای خوێندن پێویستە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان وە پێویستە تێکڕای ٣.٨٠بهێنن لە ٤ لە تاقیکردنەوەی (GPA) بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ هەموو کرێی خوێندنی وەرزی داهاتووی خویندنیان لە ئەستۆ بگرێت.

– خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن دوای خوێندن پێویستە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان وە پێویستە تێکڕای (٣،٥٠ بۆ ٣،٧٩ )بهێنن لە ٤ لە تاقیکردنەوەی (GPA) بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ لە٪٥٠ی  کرێی خوێندنی وەرزی داهاتووی خویندنیان لە ئەستۆ بگرێت.

-ئەوخوێندکارانەی کە نمرەیان ٣،٥٠ یاخوود زیاترە ئەوا سکۆلەرشیپ کرێی بەشەناوخۆییان لەئەستۆ دەگریت.

-ئەوخوێندکارانەی کە نمرەیان لە ٣،٥٠ کەمترە ئەوا پێویستە خۆیان کرێی بەشە ناوخۆی لە ئەستۆ بگرن.

کرێی خوێندن بۆ ئاستی بەکالۆریۆس

کرێی خوێندن بۆ ئاستی ماجستێر

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu