زەمالەی خوێندن لە وڵاتی چین بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠

In خوێــنــدن, زەمالە

داواکارەکان بانگێشت دەکرێن بۆ وەرگرتنی زەمالەی خوێندن لە زانکۆی (شنشی نۆرمال) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠،زانکۆی شینشێ نۆرمال پێکهاتووە لە ٢١ بەش و کۆلێج وە ٢ کۆرسی بنەڕەتی خوێندن ،٦٥ بەشی سەرەکی بەکالۆریۆس و١٥٩ بواری تایبەتی ماجستێرو٦٩ بواری تایبەتی دکتۆراو١٨ بواری پۆست دکتۆرا.

-دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

_کۆتا کاتی پێشکەشکردنی داواکاری ١٠/٤/٢٠١٩

_سکۆلەرشیپەکە بەردەستە تەنیا بۆ خوێندکارانی بواری ماجستێرو دکتۆرا

_سێ پڕۆگرامی فێرکاری بە زمانی ئینگلیزی هەیە بۆ ئاستی دکتۆرا ئەوەش بۆ بوارەکانی (کۆمپیتەر سۆفتوێر وتەکنەلۆجیا -ڕێگاکانی وانەوتنەوە-کیمیا) بۆ بوارەکانی تر خوێندن بە زمانی چینیە

_ ١٠ سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ هەر بواێک

_سکۆلەرشیپەکە ئەمانە لەخۆدەگرێت

داواکاریەکانی سکۆلەرشیپەکە

_ بۆ ئاستی ماجستێر پیویستە داواکارەکان هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بن و تەمەنیان لە خوار ٤٠ ساڵ بێت

_ بۆ ئاستی دکتۆرا پیویستە داواکارەکان هەڵگری بڕوانامەی ماجستێر بن و تەمانیان لە خوار ٤٥ ساڵ بێت

داواکاری زمانی ئینگلیزی

-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی بنەڕەتییان ئینگلیزی نیە پێویستە لەسەریان تواناو شارەزای خۆیان لەئاستی باڵای  زمانی ئینگلیزی پیشانبدەن

 

پێداویستیەکانی پێشکەشکردن

_بڕوانامەی خوێندنی ئامادەی پێویستە بە زمانی ئینگلیزی یان چینی بێت.

_بڕوانامەی ئەکادیمی پێویستە بە زمانی ئینگلیزی یان چینی بێت.

_ توێژینەوە وبڵاوکراوەی زانستی و بڕوانامەی ڕێزلێنان و..هتد بۆ سەلماندنی توانای ئەکادیمی و لێکۆڵینەوەی داواکار.

_کورتەیەک لە توێژینەوە کە بەزمانی چینی یان ئینگلیزی نوسرابی وە لە ٨٠٠ ووشە کەمتر نەبێ بۆئاستی ماجستێر و لە ١٥٠٠ ووشە کەمتر نەبێ بۆ ئاستی دکتۆرا.

_دوو نامەی پشتگیری بە زمانی چینی بێت یان ئینگلیزی کەلەلایەن دوو پرۆفیسۆری داواکارەکەوە نوسرابێت.

_کۆپی پاسپۆرت.

_پشتگیری ئەنجام نەدانی تاوان بەزمانی ئینگلیزی یان چینی.

بۆ زانیاری سەردانی  ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیا بکەن

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٧٠٥٤٨٢٣٤٣
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

خوێندن لە بەریتانیا

-کۆمپانیای موکریان لە ئێستادا دەرفەتی خوێندن و وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیا دەڕەخسێنێت. -ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لە ئاستەکانی (بەکالۆریۆس-ماستەر-دکتۆرا) بخوێنن و بروانامەی

Read More...

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu