زەمالەی خوێندن لە وڵاتی ئەڵمانیا

In خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر

وڵاتی ئەڵمانیا بە یەکێک لە وڵاتە باشەکان دادەنرێت لە رویخوێندنەوە بۆ خوێندکارانی بیانی،ئەگەر تۆ خوازیاری خوێندنیت لە وڵاتی ئەڵمانیا ئێستا دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت لە زانکۆی ( PASSAU)بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر .

زانکۆی( PASSAU)ساڵی 1973 دامەزراوە زانکۆیەکی گشتی توێژینەوەیە دەکەوێتە پاساو،باڤاریا ،ئەڵمانیا،بچوکترین زانکۆی باڤاریایە بەڵام خاوەنی نوێترین بینای زانکۆیە لە وڵاتەکەدا ،خاوەنی چوار کۆلیج و 39 پرۆگرامی خوێندن بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرایە .

ئامانجی زانکۆ داهاتویەکی گەش و پێشکەوتی زیاترە لە ئەوروپا و پشکێکی گەورەی هەیە لە بەروپێشچوننی خوێندکار و ڕەوتی خوێندن لە ئێستا و داهاتودا .

 

کورتەیەک دەربارەی زەمالە

دوا وادە بۆ پێشکەشکردن31/7/2021

ناوی زانکۆ :UNIVERSITY OF PASSAU

بەش:دیارینەکراوە

ئاستی خوێندن:بەکالۆریۆس و ماستەر

بڕی ئەوپارەیەی دەدرێتە خوێندکار :داشکاندن لە تێچوی کرێی خوێندن

ژمارەی کورسی:دیارینەکراوە

شێوازی پێشکەشکردن :ئۆنلاین

نەتەوە:نێودەوڵەتی

شوێنی خوێندن:ئەڵمانیا

داواکاری

وڵاتانی رێپێدراوخوێندکاران لە هەموو جیهان وەردەگیرێت

پسپۆری ڕێپێدراو:هەر بابەتێکی خوێندن بێت لە بەکالۆریۆس و ماستەر رێپێدراوە

پێویستە خوێندکار سەرەتا وەربگیرێت لە زاکۆ و پاشان داوای زەمالەی خوێندن بکات بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی

دۆکۆمێنتی داواکراو

کۆپی بڕوانامەی پێشوی

سی ڤی

کۆپی پاسپۆرت

پێویستە لەسەر خوازیار ڕەچاوی مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکار بکات لە زانکۆ.

داواکاری زمان

زانینی زمان مەرجێکی سەرەکیە بۆ وەرگرتنی ئەم زەمالەیە و تەواو کردنی خوێندنی دواناوەندی

سوود

زانکۆیPASSAU  داشکاندن بۆ خوێندکاران دەکات لە تێچوی خوێندنیان لە ئەڵمانیا.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu