زەمالەی خوێندن لە وڵاتی بەریتانیا

In خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر

سوود مەند بە لە هەلی خوێندن لە سکۆلەرشیپی (FUULY-FUNDED UKRI CDT INTERNATIONAL)لە زانکۆی(Swansea)بۆ سالی خوێندنی 2021/2022

ئەم پرۆگرامە پالپشتی خوێندکارانی بیانی بەهرەمەند دەکات  کە خوازیاری خوێندنی دکتۆران لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد ،فێرکاری  ئامێر ،ژمێریاری پێشکەوتوو

زانکۆی (swansea)ساڵی ١٩٢٠ دامەزراوە ،زانکۆیەکی بەناوبانگە پشت دەبەستێت بە لێکۆڵینەوەی چروپڕ و تاقیکردنەوەی زانستی .

زانکۆی(swansea)پێکدێت لە 330 بەشی بکالۆریۆس و120 بەشی دکتۆراو ماستەر،خوێندکار هاوکاری دەکرێت لە پێویستیەکانیان و  ئالوگۆری بیروراکانیان و بۆچونەکانیان دەربارەی زانکۆ،خوێندکار خوێندنێكی کوالیتی باشی دەست دەکەوێت لە زانکۆی(swansea)لە کەسانی پسپۆرەوە فێر دەبن پێشبرکی دەکەن لە ماوەی خوێندنیان .

 

دەربارەی سکۆلەرشیپ

کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردن:31/5/2021

ناوی زانکۆ:SAWNSEA UNIVERSITY

بەش:دیارینەکراو

ئاستی خوێندن:دکتۆرا

بری ئەو پارەیەی دابین دەکرێت بۆ خوێندکار:هەموو تێچویەک

جۆری قبول: ئۆنلاین

ژمارەی کورسی:نەزانراو

نەتەوە:خوێندکارانی ناوخۆی و بیانی

شوێنی خوێندن:بەریتانیا

داواکاری

ولاتانی رێپێدراو:هەموو نەتەوەکان

مادەی خوێندنی رێپێدراو:ئاستی دکتۆرا لە بوارەکانی(زیرەکی دەستکرد،فێرکاری ئامێر،ژمێریاری پێشکەوتوو)

بۆوەرگرتن پێویستە خوێندکار یەکەمی خوێندنی پێشوی بێن و خاوەنی زیرەکی دەستکرد بن وپێویستەخاوەنی بیرو توانا و شێوازی ژمێریاری بێت (بروانامەی هەبێت لە فیزیا یان ئەستێرە ناسی یان زانستی پزیشکی یان زانستی کۆمپوتەر یان بیرکاری)توانای دروستکردنی سۆفتوێری هەبیت یان خوازیاری فێربونی بێت.

دۆکیومێنتی داواکراو:بروانامەی ئەکادیمی، نمرەی خوێندن ،سیڤی

داواکاری زمان

بۆ ئەو داواکارانەی کە زمانی سەرەکیان ئینگلیزی نیە پێویستە  نمرەی (IELTS=6.5) بۆ هەر بابەتێک نمرەی (6.0) بێت .

سوود

پرۆگرامەکە هەموو کرێی خوێندن دابین دەکات لەگەل تێچوی ستانداردی (UKRI) کە بری(15.609£)

سەرەرای تێچوی مەشق کردن و لێکۆڵینەوە وو تێچوی کۆنفرانس.

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu