زەمالەی خوێندن لە تورکیا

In تورکیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

بانکی گەشەسەندووی ئیسلامی (IsDB)لەگەڵ سکۆلەرشیپی تورکیا خۆشحاڵە بە بانگێشتکردنی خوێندکارە نوێکان بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ کە لە ١٥/٠٣/٢٠٢١ دەستپێدەکات.

پرۆگرامی سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندکارە سەرکەوتوەکان بۆ خوێندن لە زانکۆ سەرکەوتوەکانی وڵاتی تورکیا لەمانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢١دا.

پرۆگرامەکە دیزاین کراوە بۆ دابین کردنی هەلی خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە شایەنی رێزلێنانن لە هەندێک وڵآتاندا وە ئەو خوێندکارانەی کە لە کۆمەڵگەی موسوڵمانانن لە وڵاتانی غەیرە ئیسلامی وە دەیانەوێت لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر ودکتۆرا بخوێنن و ئامانجیان بنیادنانی توانای داواکراوە لەگەڵ تیشکخستنە سەر زانست بۆ بەهێزی کۆمەڵگا و یارمەتدانیان بۆ گەیشتن پلانە نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکەیان و ئامانجەکانیان بۆ سەرکەوتن .

سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن و مووچەی مانگانە و بەشەناوخۆیی و بیمەی تەندروستی و تکتی فرۆکە لە ئەستۆ دەگرێت.

زۆربەی پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکانی تورکیا بە زمانی تورکیە هەروەها ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت بە زمانی ئینگلیزی بخوێنن دەبێت بەڵگەی شارەزاییان لە زمانی ئینگلیزیدا هەبێت وەک بروانامەی (TOEFL) یان بروانامەی تری زمانی ئینگلیزی وە هەموو ئەو پرۆگرامانەی کەبە زمانی ئینگلیزین بروانامەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی وەک (GRE, GMAT, SAT )پێویستە.

خشتەی کاتەکانی پێشکەشکردنی داواکاری:

١- (١٥/٠٣/٢٠٢١) : کاتی کردنەوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپ.

٢- (١٥/٠٤/٢٠٢١) : کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری.

٣- (مانگی٤ بۆ مانگی ٥ ی ٢٠٢١) : پێداچوونەوە بە داواکاریەکان.

٤- (مانگی٦ بۆ مانگی ٧ ی ٢٠٢١) : چاوپێکەوتن بۆ خوێندکارە هەلبژێردراوەکان.

٥- مانگی ٨ ی ٢٠٢١ : راگەیاندنی ئەنجامەکان.

٦- مانگی ٩ی ٢٠٢١ : دەستپێکردنی خوێندن (وەرگرتنی ڤیزا و گەشت بۆ تورکیا).

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu