زەمالەی خوێندنی پزیشکی

In خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر

کۆلێژی پزیشکی (Penang)خۆشحاڵە بە دابینکردنی سکۆلەرشیپی پرۆگرامی (RCSI & UCD Dublin) بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس لە مالیزیا ، دوو جۆر پرۆگرامی سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندکارانی  مالیزیا و خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

کۆلێژەکە خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس دابین دەکات بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە بواری پزیشکیدا و زانستی تەندروستی ، کاری سەرەکی کۆلێژەکە بۆ دابین کردنی خوێندنێکی کوالێتی بەرز و هەلی راهێنان کە تەواوکەری ئەو گۆرانکاریانە بێت کە پێویستە بۆ خوێندکاران.

(Penang) خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن (RCSI & UCD Dublin) وە لە ساڵی ١٩٩٦ وە باشترین کوالێتی خوێندنی پزیشکی دابین دەکات بۆ خوێندکارە سەرکەوتووە نێودەوڵەتیەکان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٠٥/٢٠٢١

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

– سکۆلەرشیپ هەموو کرێی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندن لە وڵاتی مالیزیا دەبێت.

– خوێندکارانی دانیشتوی مالیزیا و خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

داواکاری

-خوێندکار پێویستە کۆنمرەی لە ٩٠٪ زیاتر بێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت پێویستە پێشەکی لە (Penang) وەربگیرێت پاشان دەتوانێت داوای وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

خوێندکار پێویستە بروانامەی (IELTS)ی هەبێت بە نمرەی ٦،٥ کە لە هەر بوارێکدا نمرەی لە ٦ کەمتر نەبێت یاخود بروانامەی (TOEFL) هەبێت کە نمرەی لە ٦٠٠ کەمتر نەبێت هەروەها تاقیکردنەوەی نوسینی ئینگلیزی بە نمرەی زیاتر لە ٤٥

دۆکیومێنتە داواکراوەکان

-نامەی قبوڵی (Penang)

– سەلماندنی پێویستی دارایی.

-نامەی پشتگیری.

– دو ووتار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu